واشنتن پۆست: سه‌لمان پاشا كوده‌تاى كرد
K24 – ھەولێر
له ده‌يه‌ى هه‌شته‌مى ته‌مه‌نييدا ده‌سه‌ڵاتى گرته ده‌ست، ئه‌و ئاره‌زووى سه‌ركێشى ناكات، كاتێ ئه‌ميرى ناوچه‌ى رياز و پاشان وه‌زيرى به‌رگرى بوو، به شێوه‌يه‌كى هێمنانه و به پشوو درێژييه‌وه زۆرێك له كێشه ناوخۆييه‌كانى چاره‌سه‌ر كردوون.
ته‌نيا كه‌مێك له‌و بڕوايه‌دان، سه‌لمان بن عه‌بدولعه‌زير وڵاتى له شه‌ڕى يه‌مه‌ن تێوه‌گلاندووه. ئه‌و ناوماڵى بنه‌ماڵه‌ى فه‌رمانڕه‌واى رێكخستووه‌ته‌وه.
رۆژنامه‌ى "واشنتن پۆست" تيشكى خستووه‌ته سه‌ر گۆڕانكارييه‌كانى سياسه‌تى ده‌ره‌وه‌ى عه‌ره‌بستان له سه‌رده‌مى پاشاى نوێ‌دا.
به‌ره‌به‌ستكردنى شه‌پۆلى ئێرانى
پادشاى عه‌ره‌بستان، هه‌ر چه‌ند له بنه‌ماڵه‌كه‌يه‌وه ده‌ستيپێكرد، به‌ڵام گۆڕانكارى گه‌وره‌ى له سياسه‌تى ده‌ره‌وه‌ى وڵاته‌كه‌يدا ئه‌نجامدا، له كاتێكدا سه‌ره‌تا كه‌س له‌و بڕوايه‌دا نه‌بوو، گۆڕانكارى له‌و شێوه‌يه بكرێت.
له سه‌ره‌تاى ده‌ستبه‌كاربوونييه‌وه، زيادكردنى پشتيوانى وڵاته‌كه‌ى بۆ به‌رهه‌ڵستكارانى سووريا و ئه‌نجامدانى ئۆپراسيۆنى ئاسمانى دژ به چه‌كداره حوسييه‌كان، ئاماژه‌يه‌كى روونن بۆ ئه‌وه‌ى عه‌ره‌بستان ده‌يه‌وێت رۆڵێكى زياتر بگێڕێت له ناوچه‌كه‌دا.
چاودێران له‌و بڕوايه‌دان، سه‌لمان پاشا ده‌يه‌وێت سوننه‌كان له به‌رده‌م هه‌ڕه‌شه‌ى هه‌ژموونى ئێران بپارێزێت.
عه‌ره‌بستانييه‌كان نيگه‌رانى و ترسييان له سياسه‌ت و هه‌ژموونى ئێران له ناوچه‌كه هه‌يه، به‌وه‌ى له عێراق پشتيوانى ميليشيا شيعييه‌كان ده‌كات و له يه‌مه‌ن پشتيوانى حوسييه‌كان و له سوورياش شه‌ڕ بۆ مانه‌وه‌ى به‌شار ئه‌سه‌د ده‌كات و له لوبنانيش هاوكار و پشتيوانى حزبوڵڵاى لوبنانه.
نه‌واف عوبه‌يدى، راوێژكارى پێشووى ديوانى پاشايه‌تى له عه‌ره‌بستان بۆ رۆژنامه‌كه، رايگه‌ياندووه، "هاوپه‌يمانه‌كانى عه‌ره‌ب، وه‌ك رێبه‌رێكى سه‌قامگير و به توانا ده‌ڕواننه رياز به تايبه‌تى دواى ئه‌وه‌ى ميسر گرفتارى كێشه ناوخۆييه‌كانى خۆى بووه".
له ئازار/ مارسى رابردووه‌وه، عه‌ره‌بستانى سعووديه سه‌رۆكايه‌تى هاوپه‌يمانێتييه‌كى عه‌ره‌بى ده‌كات بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى مه‌ترسى حوسييه‌كانى يه‌مه‌ن، به تايبه‌تى دواى ئه‌وه‌ى ناوچه‌يه‌كى به‌رفراوانى يه‌مه‌نيان خسته ژێر ده‌سه‌ڵاتى خۆيان.
سه‌ره‌ڕاى تێپه‌ڕينى چه‌ند هه‌فته‌يه‌ك به‌سه‌ر ده‌ستپێكردنى ئۆپراسيۆنى ئاسمانى دژ به حوسييه‌كان، به‌ڵام ئه‌و ئۆپراسيۆنه نه‌يتوانيوه پێشڕه‌وى حوسييه‌كان رابگرێت.
به گوێره‌ى راپۆرتى رێكخراوى ته‌ندروستى جيهانى، زياتر له 2 هه‌زار هاووڵاتى له ئاكامى بۆردومانه‌كان و شه‌ڕى ناوخۆى يه‌مه‌ن كوژراوون.
حاڵه‌تى چه‌قبه‌ستووى يه‌مه‌ن، گومانى له‌سه‌ر تواناى سه‌ربازى عه‌ره‌بستان درووستكردووه، ئه‌مه له كاتێكدايه ئه‌مريكا له رووى سه‌ربازى و هه‌واڵگرييه‌وه هاوكارى سوپاى عه‌ره‌بستان ده‌كات له دژى حوسييه‌كان.
فه‌هد نزار، شرۆڤه‌كارى پێش‌و له باڵيۆزخانه‌ى عه‌ره‌بستانى سعووديه له واشنتن، راى وايه، ئێران توانايه‌كى زۆرى هه‌يه بۆ قۆستنه‌وه‌ى ده‌رفه‌ت و به‌كارهێنانى ئاڵۆزييه‌كانى ناچه‌كه بۆ سه‌پاندنى هه‌ژموونى خۆى و به‌كارهێنانى رووداوه‌كان له به‌رژه‌وه‌ندى خۆي‌دا.
به‌رپرسانى عه‌ره‌بستان مه‌ترسى ئه‌وه‌يان هه‌يه، ئه‌مريكا پابه‌ندبوونى به هاوكاريكردنى دۆسته كلاسيكييه‌كانى له كه‌نداو كه‌مبكاته‌وه له پێناو نزيك كه‌وتنه‌وه‌ى زياتر له ئێران. به تايبه‌تى دواى ئه‌وه‌ى له نيسان/ئه‌پريلى رابردوو، ئيداره‌ى ئۆباما گه‌يشته رێككه‌وتنێكى سه‌ره‌تايى له‌گه‌ڵ كۆمارى ئيسلامى سه‌باره‌ت به پرۆگرامى ئه‌تۆمى ئێران.
وه‌ك يه‌كێك له نه‌وه‌ى دامه‌زرێنه‌رانى پادشانشينى عه‌ره‌بستانى سعووديه، سه‌لمان له 1963 ئه‌و كاته‌ى ته‌مه‌نى ته‌نيا 19 ساڵ بوو، كرايه ميرى ناوچه‌ى رياز. بۆ ماوه‌ى نيو سه‌ده ناوبراو ميرى پايته‌خت بوو.
له سه‌رده‌مى ئه‌ودا رياز له بيابانێكه‌وه بووه شارێكى گه‌وره‌ى 7 مليۆن كه‌سى و پێشكه‌وتنى به‌رچاوى به‌خۆوه بينيى.
سه‌لمان پاشا، له ماوه‌ى ده‌سه‌ڵاتييدا ئاشته‌وايى له ناو هۆزه‌كان بديهێنا و روو به روو له‌گه‌ڵ هاووڵاتيان دانيشت و راگه‌ياندن، به ميرێكى خاكى و كه‌سێكى نزيك له خه‌ڵكى ئاسايى و رۆشنبيران و زانايانى ئاين وه‌سفيده‌كه‌ن.
سه‌لمان پاشا، يه‌كه‌م كارى جێگيركردنى ده‌سه‌ڵاتى پاشايه‌تى وڵاته‌كه‌ى بوو، به دياركردنى جێنشينى وڵات، كه بن نايف (55 ساڵ) بوو، بۆ ئه‌وه‌ى له دواى خۆى ببێته پادشا. دواى ئه‌ويش كوڕه‌كه‌ى واته محه‌ممه‌د (30 ساڵ)ى وه‌ك جێنشينى جێنشين ده‌ستنيشانكرد و هاوكات كردييه وه‌زيرى به‌رگرى.
له سه‌رده‌مى ئه‌م پادشايه‌شدا، تا ئێستا 90 كه‌س به تۆمه‌تى كوشتن و بازرگانيكردن به مادده‌ى هۆشبه‌ره‌وه له سێداره دراوون، كه ئه‌و ژماره‌يه زياتره له‌وه‌ى له ساڵى 2014 تۆمار كراوه.