ژنێف.. ئاشتى يه‌مه‌ن ده‌بێته ته‌وه‌رى دانووستانه‌كان
لايه‌نه يه‌مه‌نييه‌كان به سه‌رپه‌رشتى نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كان ده‌ست به وتوێژدهكهن بۆ دۆزينه‌وه‌ى رێگه‌چاره‌ى ئاشتى وڵاته‌كه‌يان ده‌كه‌ن.
K24 – ھەولێر
لايه‌نه يه‌مه‌نييه‌كان به سه‌رپه‌رشتى نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كان ده‌ست به وتوێژدهكهن بۆ دۆزينه‌وه‌ى رێگه‌چاره‌ى ئاشتى وڵاته‌كه‌يان ده‌كه‌ن.
رۆژى يه‌كشه‌ممه (14-6-2015) "بان كى مون"، ئه‌ميندارى گشتى نه‌ته‌وه يه‌كگرتووه‌كان له به‌ياننامه‌يه‌كدا رايگه‌ياند: "نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كان سه‌رپه‌رشتى دانووستانى ئاشتى نێوان حوسييه‌كان و حكوومه‌تى يه‌مه‌ن ده‌كات".
داواشى كرد، سه‌رجه‌م لايه‌نه ناكۆكه‌كانى يه‌مه‌ن به نيازى ئاشتبوونه‌وه و ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى پرۆسه‌ى سياسى وڵاته‌كه‌يان روو له ژنێف بكه‌ن.
ئه‌ميندارى گشتى نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كان خۆشحاڵى سه‌باره‌ت به بڕيارى سه‌رۆكى يه‌مه‌ن "عه‌بد ره‌به مه‌نسور هادى" ده‌ربڕى كه بڕياريداوه شاندێك بۆ به‌شداريكردن له دانووستانه‌كان ره‌وانه‌ى ژنێف بكات.
هه‌ريه‌ك له حوسييه‌كان و حكوومه‌تى يه‌مه‌ن ره‌زامه‌ندييان ده‌ربڕيوه به‌وه‌ى به‌شدارى له دانووستانه‌كان بكه‌ن.
له ده‌ستپێكى دانووستانه‌كاندا هه‌ردوولا باس له ده‌ركردنى بڕيارى ئاگربه‌ست و دانانى پلانێك بۆ كشانه‌وه‌ى چه‌كداره حوسييه‌كان له‌و ناوچانه‌ى ده‌ستيان به‌سه‌ردا گرتووه، ده‌كه‌ن.
بان كى مون، داواشى له لايه‌نه ناكۆكه‌كان كردووه په‌يوه‌ستى ئاگربه‌ستى مرۆيى بن بۆ ئه‌وه‌ى رێكخراوه‌كه‌ى بتوانێت كۆمه‌ك و فرياگوزارى مرۆيى بگوازێته‌وه بۆ لێقه‌وماوانى شه‌ڕى ناوخۆيى ئه‌و وڵاته.
له سه‌ره‌تايى ئه‌م هه‌فته‌يه‌دا گرژييه‌كانى يه‌مه‌ن پێيان نايه قۆناغێكى نوێوه به تايبه‌تى دواى ئه‌وه‌ى حوسييه‌كان هێرشه‌كانيان بۆ سه‌ر سنووره‌كانى عه‌ره‌بستانى سعوودييه چڕ كرده‌وه.
چه‌كداره حوسييه‌كان و هاوپه‌يمانه‌كانيان به تايبه‌تى لايه‌نگرانى "عه‌لى عه‌بدوڵڵا ساڵح"، سه‌رۆكى پێشووى يه‌مه‌ن، رۆژى شه‌ممه 6ى حوزه‌يران/يۆنيۆ، به موشه‌كى سكۆد بۆردومانى باشوورى عه‌ره‌بستانى سعوودييهيان كرد.