تاران سكاڵا له‌سه‌ر ئه‌مه‌ريكا تۆمار ده‌كات
ئه‌گه‌ر واشنتۆن رێگرى له هه‌ڵفڕينى فڕۆكه مه‌ده‌نييكانى ئێران بكات، سكاڵايى ياسايى تۆمار ده‌كه‌ن
K24 – ھەولێر
سه‌رۆكى ده‌سته‌ى فڕۆكه‌وانى مه‌ده‌نى ئێران رايگه‌ند، ئه‌گه‌ر واشنتۆن رێگرى له هه‌ڵفڕينى فڕۆكه مه‌ده‌نييكانى ئێران بكات، سكاڵايى ياسايى تۆمار ده‌كه‌ن.
رۆژى سێشه‌ممه (9-6-2015) "عه‌لى ره‌زا جيهانجيريان"، سه‌رۆكى ده‌سته‌ى فڕۆكه‌وانى مه‌ده‌نى ئێران له كۆنگره‌يه‌كى رۆژنامه‌وانيدا، رايگه‌ياند: "ئه‌گه‌ر واشنتۆن رێگرى له هه‌ڵفڕينى ئه‌و فڕۆكه مه‌ده‌نييانه بكات كه به‌م دواييه كڕيويه‌تى، سكاڵاى ياساىى له دژى تۆمار ده‌كه‌ين".
گوتيشى: "ئه‌مريكا مافى ئه‌وه‌ى نييه رێگرى له هه‌ڵفرينى فرۆكه‌كانمان بكات و گه‌شته نێوده‌وڵه‌تييه‌كان به گوێره‌ى ياساى نێوده‌وڵه‌تى رێكخراوون".
روونيشيكرده‌وه: "فڕۆكه نوێيه‌كان له هه‌فته‌ى داهاتوودا له بوار خزمه‌تگوزارى فڕۆكه‌وانى مه‌ده‌نى ئێران‌دا ده‌خرێنه كار".
كۆمپانياى "ماهان ئێر"ى ئێرانى، له لايه‌ن واشنتنه‌وه خراوه‌ته ليستى ره‌شه‌وه، ئه‌و كۆمپانيايه هه‌شت فڕۆكه‌ى جۆرى "ئێرباس ئه‌ى 340 " و فرۆكه‌يه‌كى جۆرى "ئێرباس ئه‌ى "321ى كڕيوه و به گوێره‌ى زانيارى ئاژانسى هه‌واڵده‌رى "فارس"، بڕياره له هه‌فته‌ى داهاتوودا رێڕه‌وه نێوده‌وڵه‌تييه‌كان به‌كاربهێنێت.