"ليستى شورهيى" به بێ ناوى ئيسرائيل بڵاوكرايه‌وه

K24- هه‌ولێر
نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كان، "ليستى شورهيى" بڵاوكرده‌وه، كه تايبه‌ته به ناوى ئه‌و وڵاتانه‌ى مافه‌كانى منداڵ پێشێل ده‌كه‌ن، به‌ڵام به پێچه‌وانه‌ى داواى ژماره‌يه‌ك رێكخراوى جيهانى، ناوى ئيسرائيلى نه‌خستووه‌ته ناو ليستهكهوه.
ليستى شورهيى، تايبه‌ته به ناوى ئه‌و رێكخراو و وڵات و لايه‌نانه‌ى مافه‌كانى منداڵ پێشێل ده‌كه‌ن.
ژماره‌يه‌ك ده‌وڵه‌ت و ريكخراوى مرۆيى له سه‌رتاسه‌رى جيهاندا داوايان ده‌كرد، بۆ ئه‌مساڵ ناوى ئيسرائيل بخرێته ئه‌و ليستهوه.
ئه‌و رێكخراوانه رايانگه‌ياندبوو، ئيسرائيل له ماوه‌ى شه‌ڕى غه‌ززه‌دا، 557 منداڵى فه‌له‌ستينى گيانيان له‌ده‌ستدا و 4249 منداڵى ديكه بريندار بوون، له ئاكامى بۆردومانه‌كانى ئيسرائيل بۆ سه‌ر كه‌رتى غه‌ززه. به تايبه‌تى بۆردومانكردنى ئه‌و قوتابخانانه‌ى سه‌ر به نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كان بوون.
دوێنێ دووشه‌ممه 8ى حوزه‌يران/يۆنيۆى 2015، نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كان ليستهكهى خۆى بڵاو كرده‌وه.
بان كى مون، ئه‌ميندارى گشتى نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كان، بڕياريدا ناوى ئيسرائيل نه‌خاته سه‌ر ليسته‌كه و هه‌مان ليستى ساڵى رابردووى بڵاوكرده‌وه.
بان كى مون، گوتى: "نيگهرانييهكى قوڵمان" هه‌يه سه‌باره‌ت به "پێشێلكارييه به‌رجه‌سته‌كان كه به‌رامبه‌ر به مافى منداڵان كراوون، له ئه‌نجامى پرۆسه سه‌ربازييه‌كانى ئيسرائيل له 2014دا".
گوتيشى: "قه‌باره‌ى كاريگه‌رى پێ پێشينه و قبوڵنه‌كرا بۆ سه‌ر منداڵان له 2014دا مه‌ترسى گه‌وره‌ى لا درووست كردووين سه‌باره‌ت به پابه‌ندبوونى ئيسرائيل به ياسا نێوده‌وڵه‌تييه‌كانى په‌يوه‌ست به پرسه مرۆييه‌كان به تايبه‌تى له بوارى جياكارى و زياده‌ڕۆيى نه‌كردن له به‌كارهێنانى هێز و رێزگرتنى ياساكانى تايبه‌ت به منداڵ".
له‌و باره‌يه‌وه، ستيڤان دوجاريك، گوته‌بێژ به ناوى نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كان رايگه‌ياند، ئه‌و راپۆرته‌ى نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كان ته‌نيا ليستێكه، ئێمه له ره‌وشى منداڵان به هۆى ململانێى نێوان ئيسرائيل و فه‌له‌ستين نيگه‌رانين.
له لايه‌ن خۆيه‌وه ، رۆن پروسور، باڵيۆزى ئيسرائيل له نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كان رايگه‌ياند، ئيسرائيل خۆشحاڵه به بڕياره‌كه‌ى نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كان، به‌وه‌ى ناوى نه‌خستووه‌ته پاڵ گرووپ و رێكخراوه‌كانى وه‌ك داعش و بۆكۆحه‌رام و قاعيده و تاڵيبان.
ليستى شورهيى، 51 وڵات و رێكخراوى چه‌كدارى له سه‌رانسه‌رى جيهاندا له خۆ ده‌گرێت و سوپاى هه‌ريه‌ك له وڵاتانى سوريا، يه‌مه‌ن، عێراق، كۆنگۆى ديموكراتى و باشوورى سودانى تێدا تۆمار كراوه.