سه‌دان هه‌زار كه‌س له باشووری سوودان رووبه‌ڕووی مه‌ترسی برسێتی بوونه‌ته‌وه
لێژنه‌ی نێوده‌وڵه‌تی رێكخراوی خاچی سوور رایگه‌یاند کە سه‌دان هه‌زار كه‌س له باشووری سوودان رووبه‌ڕووی
K24- هه‌ولێر
لێژنه‌ی نێوده‌وڵه‌تی رێكخراوی خاچی سوور رایگه‌یاند کە سه‌دان هه‌زار كه‌س له باشووری سوودان رووبه‌ڕووی مه‌ترسی برسێتی بوونه‌ته‌وه، به‌جۆرێك وای كردووه په‌نا ببرێته به‌ر خواردنی "گوڵی وه‌نه‌وشه" له‌م وڵاته، هه‌ر بۆیه جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه ده‌بێت به‌زووترین كات چاره‌سه‌ری ئه‌و ره‌وشه بكرێت.
گوڵی وه‌نه‌وشه جۆره گوڵێكی رژد و تاڵه به‌زۆری له‌ناوچه گه‌رمه‌كاندا گه‌شه ده‌كات و ده‌ڕوێت، برسێتی له‌م وڵاته‌دا بۆته تاكه هۆكارێكی سه‌ره‌كی بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵكی په‌نا به‌رێته به‌ر ئه‌م گوڵه و بیخوات.
رۆژی چوارشه‌ممه(10-6-2004) لێژنه‌ی نێوده‌وڵه‌تی خاچی سوور رایگه‌یاند: به‌هۆی كه‌می خۆراك له‌باشوری سوودان به‌سه‌دان هه‌زار كه‌س رووبه‌ڕووی هه‌ڕه‌شه‌ی برسێتی بوونه‌ته‌وه.
لێژنه‌ی خاچی سوور له‌به‌یانه‌كه‌ی خۆیدا ئه‌وه‌شی دووپات كرده‌وه، پێویسته به‌په‌له رێكاری پێویست بگیردرێته به‌ر بۆ رزگاركردنی سه‌دان هه‌زار كه‌س له باشووری سوودان له هه‌ڕه‌شه‌ی برسێتی.
جگه له‌مه‌ش، ئه‌وه‌شی روونكرده‌وه، ئه‌و كه‌سانه‌ی رووبه‌ڕووی ئه‌و هه‌ڕه‌شه‌یه بوونه‌ته‌وه نزیكه‌ی 4,6 ملیۆن كه‌س ده‌بن، به‌جۆرێك به‌ده‌ست كه‌می خۆراك و خزمه‌تگوزاری و به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی كاڵاكان ده‌ناڵێنن به‌مه‌ش كه‌وتونه‌ته ژێر بارودۆخێكی دژوار‌و سه‌خت.
"فرانز راوشنتشتاین" سه‌رۆكی شاندی خاچی سووری نێوده‌وڵه‌تی له‌سوودان، له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی له‌شاری جنیف، پایته‌ختی سویسرا، ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، تاكه ویلایه‌ت له‌هه‌فته‌ی رابردوو "گوڵی وه‌نه‌وشه" بۆته خۆراكی سه‌ره‌كییان ئه‌ویش ناوچه‌ی "لیره" كه سه‌ر به ویلایه‌تی وحده‌یه له باشووری سوودان.
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا پایته‌ختی باشووری سوودان، گه‌یشتووه‌ته ئاستێكی خراپ له رووی به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی كاڵاكان و خراپ بوونی خۆراك به‌تایبه‌تی ولایه‌ته‌كانی "جونكلی، باشووری ده‌ریای غه‌زال، ئه‌عالی نیل".
جێ ئاماژه‌یه، ئامانجی خاچی سووری نێوده‌وڵه‌تی دابه‌شكردنی خۆراك و گه‌یاندنی هاوكارییه‌كانییه‌تی به‌سه‌ر 330 هه‌زار كه‌س له‌جیهاندا و باشووری سوودانیش به‌دووه‌مین وڵاتی جیهان دێت دوای سووریا كه ئه‌م رێكخراوه هاوكارییه‌كانی خۆی بۆ گه‌یاندبێ.
راوشنشتاین گوتیشی: قسه له‌سه‌ر برسێتی ناكه‌م چونكه تا ئێستا ره‌وشه‌كه نه‌گه‌یشتووه‌ته ئه‌و راده‌یه، به‌ڵام ده‌كرێت بارودۆخه‌كه له ماوه‌ی سێ مانگ یاخود چوار مانگی داهاتوو زۆر له‌وه خراپتر بێت.
هه‌روه‌ها گوتی: شه‌ڕو كوشتار له زیادبووندایه به‌تایبه‌تی له ولایه‌تی "جونكلی و ئه‌عالی نیل"، هۆكاره‌كه‌شی بۆ بۆشایی چاره‌سه‌ری سیاسی ده‌گه‌ڕێته‌وه به‌تایبه‌ت له‌و ره‌وشه‌دا كه سه‌ركه‌وتنه سه‌ربازییه‌كان بووه‌ته پاڵنه‌رێكی سه‌ره‌كی بۆ نه‌بوونی ئه‌م چاره‌سه‌ره.