له ليبيا سه‌ركرده‌يه‌كى قاعيده كوژرا
حكوومه‌تى دانپێدانراوى ليبيا رايگه‌ياند، كه‌سايه‌تى جيهاديى جه‌زائيريى ناسراو به "موختار بلموختار" له ئاكامى بۆردومانێكى
K24- هەولێر
حكوومه‌تى دانپێدانراوى ليبيا رايگه‌ياند، كه‌سايه‌تى جيهاديى جه‌زائيريى ناسراو به "موختار بلموختار" له ئاكامى بۆردومانێكى ئاسمانى فڕۆكه‌كانى هاوپه‌يمانانى ليبيا له خۆرهه‌ڵاتى ئه‌و وڵاته كوژراوه.
بلموختار، به كه‌سايه‌تييه‌كى كاريگه‌رى گرووپه جيهادييه‌كانى سه‌ر به رێكخراوى "ئه‌لقاعيده" ده‌ناسرا.
به گوێره‌ى زاينارى حكومه‌تى ليبيا، شه‌وى شه‌ممه له ئاكامى بۆردومانێكى فڕۆكه‌كانى ئه‌مريكا له خۆرهه‌ڵاتى ئه‌و وڵاته كوژراوه.
حكومه‌تى ليبيا، ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو، بۆردومانكردنى ئامانجه سه‌ربازييه‌كان، به راوێژ له گه‌ڵ حكومه‌تى كاتيى ليبيا ئه‌نجامده‌درێن.
وه‌زاره‌تى به‌رگرى ئه‌مريكا (پنتاگۆن)، هه‌واڵى بۆردومانكردنه‌كه‌ى پشتڕاستكرده‌وه، به‌ڵام دڵنيايى له باره‌ى كوژرانى بلموختار ده‌رنه‌بڕى.
كۆڵۆنێڵ ستيڤن وارن، گوته‌بێژى وه‌زاره‌تى به‌رگرى ئه‌مريكا، له به‌ياننامه‌يه‌كدا، دووپاتيكرده‌وه، سوپاى وڵاته‌كه‌ى بۆردومانى گرووپێكى چه‌كدارى كردووه، به‌ڵام هێشتا روون نه‌بووه‌ته‌وه، كه بلموختار كوژرابێت.
بلموختار، له حوزه‌يران/يۆنيۆى 1972 له ناوچه‌ى گردايه، هه‌ڵكه‌وتوو له ده‌روازه‌ى بيابانى گه‌وره‌ى ليبيا له‌دايكبووه و له ده‌يه‌ى دووه‌مى ته‌مه‌نييدا بووه، روويكردووه‌ته ئه‌فغانستان بۆ شه‌ڕكردن و له‌وێ چاوى راستى له‌ده‌ست داوه.
ناوبراو ئه‌ميرى پێشووى رێكخراوى ئه‌لقاعيده بووه له مه‌غريب و دواتر له كۆتايى 2012 له ئه‌لقاعيده جيابووه‌ته‌وه و رێكخراوێكى به ناوى "واژووكاران به خوێن" پێكهێناوه و له 2013، رێكخراوه‌كه‌ى چووه‌ته پاڵ "بزوتنه‌وه‌ى ته‌وحيد و جيهاد" له خۆرئاواى ئه‌فريقيا، كه ماوه‌يه‌ك ده‌ستى گرتبوو به‌سه‌ر باكوورى وڵاتى "مالى"دا. به يه‌كگرتنى ئه‌و دوو رێكخراوه‌ش، رێكخراوى "ئه‌لمورابتون" درووست بوو، كه بلموختار سه‌ركردايه‌تى ده‌كرد.
شاره‌زايان ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن، به‌رپرسانى ئه‌لمورابتون له ناو خۆيان‌دا كێشه‌يان بۆ درووست بووه سه‌باره‌ت به "به‌يعه‌ت" دان به رێكخراوى "ده‌وڵه‌تى ئيسلامى" و به‌شێكيان به‌يعه‌تيان داوه‌ته داعش و بلموختار و ژماره‌يه‌كى ديكه له به‌رپرسانى ئه‌لمورابتون، به‌يعه‌تيان داوه‌ته‌وه به ئه‌لقاعيده.