پرسى یه‌مه‌ن تاران و ریاز له‌سه‌ر مێزێك كۆده‌كاته‌وه
وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى كۆمارى ئیسلامى ئێران، به‌رپرسێكى باڵاى وه‌زاره‌ته‌كه‌ى نارد بۆ عه‌ره‌بستانى سعوودییه
وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى كۆمارى ئیسلامى ئێران، به‌رپرسێكى باڵاى وه‌زاره‌ته‌كه‌ى نارد بۆ عه‌ره‌بستانى سعوودییه، به مه‌به‌ستى به‌شداریكردن له كۆبوونه‌وه‌یه‌كى رێكخراوى هاریكارى ئیسلامى تایبه‌ت به ره‌وشى یه‌مه‌ن. ئه‌مه له كاتێكدایه په‌یوه‌ندییه‌كانى نێوان هه‌ردوو وڵات به هۆى پرسى یه‌مه‌نه‌وه ئاڵۆز بوون.
حسین عه‌بدول له‌هیان، یاریده‌ده‌رى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى كۆمارى ئیسلامى بۆ كاروبارى عه‌ره‌بى و ئهفریقیایى، به سه‌ردانێكى یه‌ك رۆژه گه‌یشته جدده‌ى عه‌ره‌بستانى سعوودیه.
هاوكات له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌چوونى پڕۆسه‌ى وتوێژه‌كانى ژنێف تایبه‌ت به پرسى یه‌مه‌ن، كه به سه‌رپه‌رشتى نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له نێوان حوسییه‌كان و شاندى حكومه‌تى یه‌مه‌ن ئه‌نجام ده‌درێن، له شارى جدده‌ى عه‌ره‌بستانیش، رێكخراوى هاریكارى ئیسلامى كۆبوونه‌وه‌یه‌كى راوێژكارى ساز ده‌كات.
حوسییه‌كانى یه‌مه‌ن له ساڵى رابردووه‌وه دژى ده‌سه‌ڵاتى حكومه‌تى وڵاته‌كه‌یان وه‌ستاونه‌ته‌وه له ئه‌یلولى رابردووش‌دا توانیان سه‌نعاى پایته‌ختى یه‌مه‌ن كۆنترۆڵ بكه‌ن و له سه‌ره‌تاى جوڵانهوهكهشیانهوه، په‌یوه‌ندییه‌كانى ئێران و عه‌ره‌بستانى سعوودییه ئاڵۆز بوون.
له كانوونى دووه‌مى رابردوودا، حوسییه‌كان گه‌یشتنه كۆشكى سه‌رۆكایه‌تى یه‌مه‌ن و دامه‌زراوه‌كانى حكومه‌ت و سه‌رۆكى وڵاته‌كه‌ش، ناچار بوو له شوباتى رابردوودا سه‌نعا به‌ره‌و عه‌ده‌ن به‌جێبهێڵێت و هێنده‌ى نه‌برد حوسییه‌كان به‌ره‌و عه‌ده‌ن پێشڕه‌ویان كرد و سه‌رۆكى یه‌مه‌ن ناچار بوو به‌ره‌و عه‌ره‌بستان رابكات.
له 26ى ئازارى رابردوو، وڵاتانى كه‌نداو به سه‌رۆكایه‌تى عه‌ره‌بستان هاوپهیمانێتییهكیان پێكهێنا و پرۆسه‌یه‌كى سه‌ربازییان له دژى حوسییه‌كان ده‌ستپێكرد و كۆمارى ئیسلامى ئێران ئه‌و پرۆسه‌یه‌ى ئیدانه كرد.
عه‌ره‌بستانى سعودیه، كۆمارى ئیسلامى به یارمه‌تیدانى حوسییه‌كان و ناردنى چه‌ك بۆیان تۆمه‌تبار ده‌كات، به‌ڵام تاران ئه‌و تۆمه‌تانه ره‌تده‌كاته‌وه.