دانیشتووانى گرێى سپى دهگهڕێنهوه
دوای ئەوەی کە بۆ ماوەیەک خاڵی سنووری نێوان باکوور و رۆژئاوای کوردستان داخرابوو، دووباره هاتووچۆی ئاسایی لەو خاڵە سنوورییەوە دەستی پێ کردەوە.
K24 – ھەولێر
دوای ئەوەی کە بۆ ماوەیەک خاڵی سنووری نێوان باکوور و رۆژئاوای کوردستان داخرابوو، دووباره هاتووچۆی ئاسایی لەو خاڵە سنوورییەوە دەستی پێ کردەوە.
سهرلهبهیانی ئهمڕۆ دووشهممه (22-6-2015)، جارێکی دیکە گەڕانەوە بۆ شارۆچکەی "گرێ سپی" لە رۆژئاوای کوردستان دەستی پێ کردەوە.
سەدان دانیشتووی گرێ سپی لە کاتی پێکدادانەکاندا ئەو شارۆچکەیان جێهێشتبوو، رۆژی 15ی حوزەیران دوای کۆنترۆڵکردنەوەی گرێ سپی لە بەردەم خاڵە سنوورییەکە كۆببوونهوه، پۆلیسی سنووری تورکیا، دوای تۆمارکردنی ناوی ئەو کەسانە، رێگەیان بۆ دەکاتەوە بگەڕێنەوە خاکی رۆژئاوای کوردستان.
هێزەکانی YPG پێشتر رایانگەیاندبوو کە بەهۆی ئەوەی هێشتا شارۆچکەکە بەتەواوی لە پاشماوەی داعش پاک نەکراوەتەوە بۆ ماوەیەکی دیاریکراو دەروازە سنوورییەکە دادەخەن.