مووسڵ.. داعش دوو هه‌زار كه‌سى له‌ سێداره‌ داوه‌

به‌رپرسێكى باڵاى عێراقى رايگه‌ياند، كه‌ رێكخراوى "ده‌وڵه‌تى ئيسلامى" (داعش)، له‌ ماوه‌ى يه‌ك ساڵى رابردووى ده‌سه‌ڵاتدارێتييان له‌ شارى مووسڵ، دوو هه‌زار كه‌سيان له‌ سێداره‌ داوه‌.

K24 – مووسڵ

به‌رپرسێكى باڵاى عێراقى رايگه‌ياند، كه‌ رێكخراوى "ده‌وڵه‌تى ئيسلامى" (داعش)، له‌ ماوه‌ى يه‌ك ساڵى رابردووى ده‌سه‌ڵاتدارێتييان له‌ شارى مووسڵ، دوو هه‌زار كه‌سيان له‌ سێداره‌ داوه‌.

رۆژى 10ى حوزه‌يرانى 2014، چه‌كداره‌كانى داعش له‌ سوورياوه‌، په‌ڕينه‌وه‌ بۆ ناو عێراق و توانيان شارى مووسڵ، كه‌ دووه‌م گه‌وره‌ترين شارى عێراق بوو، به‌ بێ به‌رگرييه‌كى ئه‌وتۆى سوپاى عێراق داگير بكه‌ن.

سه‌ليم ئه‌لجبوورى، سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق، رايگه‌ياند، له‌و ماوه‌يه‌ى داعش له‌ مووسڵ حوكمڕانى ده‌كات، زياتر له‌ 2 هه‌زار كه‌سى به‌ تۆمه‌تى جياجيا له‌سێداره‌ داوه‌.

ژماره‌يه‌ك له‌ دانيشتووانى مووسڵ، بۆ كه‌ناڵه‌كانى راگه‌ياندن، گه‌واهى ئه‌وه‌يان داوه‌، چه‌كداره‌كانى داعش ناوى 2070 كه‌سيان له‌ چه‌ند شوێنێكى گشتيى هه‌ڵواسييوه‌ و ئاماژه‌يان بۆ ئه‌وه‌ كردووه‌، ئه‌و كه‌سانه‌يان به‌ تۆمه‌تى جۆراو جۆر له‌سێداره‌ داوه‌.