عه‌بادى ئه‌ميندارى كابينه‌ى حكومه‌تى له پۆسته‌كه‌ى دوورخسته‌وه
حه‌يده‌ر عه‌بادى، سه‌رۆكى حكوومه‌تى عێراق، بڕيارى دا، ئه‌ميندارى ئه‌نجومه‌نى وه‌زيران، حامد خه‌له‌ف ئه‌حمه‌د له پۆسته‌كه‌ى دوور بخاته‌وه.

K24 – هه‌ولێر
حه‌يده‌ر عه‌بادى، سه‌رۆكى حكوومه‌تى عێراق، بڕيارى دا، ئه‌ميندارى ئه‌نجومه‌نى وه‌زيران، حامد خه‌له‌ف ئه‌حمه‌د له پۆسته‌كه‌ى دوور بخاته‌وه.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه (13.8.2015)، نووسينگه‌ى راگه‌ياندنى سه‌رۆك وه‌زيران به‌ياننامه‌يه‌كى بڵاو كرده‌وه و تێيدا هاتووه: حه‌يده‌ر عه‌بادى، سه‌رۆكى حكوومه‌ت بڕيارى داوه، ئه‌مينداى ئه‌نجومه‌نى وه‌زيران له پۆسته‌كه‌ى دوور بخاته‌وه.
رۆژى يه‌كشه‌ممه‌ى رابردوو، سه‌رۆكى حكوومه‌تى عێراق ژماره‌يه‌ك بڕيارى به ئاراسته‌ى چاكسازى و كه‌مكردنه‌وه‌ى خه‌رجى پۆسته حكوومييه‌كان له عێراق ده‌ركرد.
به گوێره‌ى بڕياره‌كانى عه‌بادى، هه‌ريه‌ك له پۆستى جێگرى سه‌رۆك كۆمار و سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران و سه‌رۆك وه‌زيران لابران و موچه و بودجه‌ى پله تايبه‌ته‌كان كه‌مكرايه‌وه و ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانيش بڕياره‌كانى حكوومه‌تى په‌سند كردن.
حامد خه‌له‌ف ئه‌حمه‌د، له ماوه‌ى دووه‌مى حوكمڕانى سه‌رۆك وه‌زيرانى پێشوو نورى مالكى بووه‌ته ئه‌ميندارى ئه‌نجومه‌نى وه‌زيران و هه‌رچه‌ند به كه‌سايه‌تييه‌كى نزيك له مالكى ناسراو بووه، به‌ڵام له ساڵى رابردووه‌وه و له سه‌روبه‌ندى پێكهێنانى حكومه‌تى عه‌بادى له پۆسته‌كه‌ى خۆي‌دا ماوه‌ته‌وه.
حه‌يده‌ر عه‌بادى، رۆژى چوارشه‌ممه‌ى رابردوو، رايگه‌ياند، به هه‌موو توانايه‌كييه‌وه رووبه‌ڕووى گه‌نده‌ڵى ده‌بێته‌وه و گوتيشى "پێويسته به ده‌ستێكى پۆڵايين له گه‌نده‌ڵكاران بده‌ين".
سه‌باره‌ت به سووپا و هێزه ئه‌منييه‌كانى عێراقيش عه‌يادى گوتى "پێويسته سووپا و حه‌شدى شه‌عبى له پرسه سياسييه‌كان دوور بكه‌ونه‌وه و ده‌ست وه‌رنه‌ده‌نه ناو كاروبارى سياسييه‌وه".
چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له قۆناغى دووه‌مى چاكسازييه‌كانيدا عه‌بادى ژماره‌ى وه‌زاره‌ته‌كان كه‌م بكاته‌وه و چه‌ند وه‌زاره‌تێك تێكه‌ڵى يه‌كدى بكات.