ئاسووده‌یى به‌م پێنج رێگه‌یه به‌ده‌ستبهێنه
هه‌ندێك كه‌س له‌و بڕوایه‌دان خۆشبه‌ختى له هه‌بوونى سامان و ده‌وڵه‌مه‌ندییدا ده‌ستده‌كه‌وێت، به‌ڵام ئه‌وه راست نییه
K24- هەولێر
هه‌ندێك كه‌س له‌و بڕوایه‌دان خۆشبه‌ختى له هه‌بوونى سامان و ده‌وڵه‌مه‌ندییدا ده‌ستده‌كه‌وێت، به‌ڵام ئه‌وه راست نییه، ده‌توانرێت له هه‌ر بارودۆخێكدا بێت به پێنج رێگه ئاسووده‌یى و خۆشبه‌ختى به‌ده‌ستبهێنرێت.
ئه‌و پێنج رێگه‌یه چه‌ند خوله‌كێكیان ده‌وێت، ئه‌گه‌ر رۆژانه په‌یڕه‌ویان لێ بكه‌یت:
یه‌كه‌م: دوو خولهك بۆ سوپاسگوزارى: رۆژانه دوو خولهك ته‌رخان بكه بۆ ئه‌وه‌ى بیر له سێ شت بكه‌یته‌وه كه سوپاسگوزار بییت له‌به‌رامبه‌ر فهراههمبوونیان بۆت. 21 رۆژ ئه‌مه دووباره بكه‌ره‌وه. ئه‌م راهێنانه فێرت ده‌كات جیهان به رێگه‌یه‌كى ئه‌رێنى ببینى و رێگه‌یه‌كى خێرایه بۆ ئه‌وه‌ى بگه‌یته گه‌شبینى.
دووه‌م: ئه‌رێیانه بیربكه‌ره‌وه: رۆژانه بۆ ماوه‌ى دوو خولهك بیر له ئه‌زموونێكى ئه‌رێیانه بكه‌ره‌وه كه له ماوه‌ى 24 كاتژمێرى رابردوودا روویدا بێت. ئه‌و راهێنانه بیركردنه‌وه‌ت به‌هێز ده‌كات بۆ بیركردنه‌وه له ئه‌زموونه ئه‌رێنییه‌كانى ژیان. 21 رۆژ ئه‌م راهێنانه په‌یڕه‌و بكه، هه‌ست به جیاوازى زۆر ده‌كه‌یت.
سێیه‌م: وه‌رزش: رۆژانه بۆ ماوه‌ى 15 خولهك وه‌رزش بۆ كاراكردنى سوڕى خوێن و چستوچالاكى ئه‌ندامانى جه‌سته‌ت بكه.
چواره‌م: هه‌ناسه‌هه‌ڵكێشان: واز له كۆمپیوته‌ره‌كه‌ت بهێنه و له مۆبایله‌كه‌ت دووربكه‌وه‌ره‌وه، ته‌نیا 2 خولهك ده‌ست له كاره‌كه‌ت هه‌ڵبگره و ئه‌و دوو خوله‌كه ته‌رخان بكه بۆ ئه‌وه‌ى هه‌ناسه‌ى قووڵ هه‌ڵمژى.
پێنجه‌م: نه‌رمى و ناسكیى: له دوو خوله‌كدا، ده‌قێكى ناسك بنووسه، ستایشى كه‌سێك بێت، یان سووپاسى كه‌سێك بكه‌یت كه دهیناسییت. رۆژانه ئه‌و ئه‌زموونه دووباره بكه‌ره‌وه. ئه‌مه واده‌كات په‌یوه‌ندییت له‌گه‌ڵ ده‌وروبه‌رتدا گه‌رم و گوڕ بێت و ئه‌وانیش ستایش و سووپاسى چاكه‌كانت بكه‌ن.