رووسيا سيستمێكى موشه‌كى پێشكه‌وتوو ده‌فرۆشێته ئێران
وه‌زيرى به‌رگرى كۆمارى ئيسلامى ئێران رايگه‌ياند، هه‌فته‌ى داهاتوو وڵاته‌كه‌ى چوار بنكه‌ى موشه‌كى زه‌مين – ئاسمانى جۆرى ئێس 300 له رووسيا ده‌كڕێت.
K24 – تاران
وه‌زيرى به‌رگرى كۆمارى ئيسلامى ئێران رايگه‌ياند، هه‌فته‌ى داهاتوو وڵاته‌كه‌ى چوار بنكه‌ى موشه‌كى زه‌مين – ئاسمانى جۆرى ئێس 300 له رووسيا ده‌كڕێت.
حسه‌ين ده‌هقان، وه‌زيرى به‌رگرى ئێران، له لێدوانێكييدا بۆ ئاژانسى هه‌واڵده‌رى رۆيته‌رز ئاشكراى كرد، وڵاته‌كه‌ى به نيازه سيستمى به‌رگرى ئاسمانى و زه‌مينى خۆى به‌هێزتر بكات و له رووى پێشكه‌وتنه‌وه، ئاستى خۆى به‌رز بكاته‌وه.
گوتيشى: بۆ ئه‌و مه‌به‌سته بڕياره هه‌فته‌ى داهاتوو، رێككه‌وتنێك له‌گه‌ڵ رووسيا واژوو بكه‌ن و به گوێره‌ى رێككه‌وتنه‌كه رووسيا چوار بنكه‌ى موشهيهكى جۆرى ئێس 300ى زه‌مين – ئاسمان ده‌فرۆشێته ئێران.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه له دووه‌م رۆژى سه‌ردانى محه‌ممه‌د جه‌واد زه‌ريف، وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى ئێران بۆ مۆسكۆ، هه‌ردوو لايه‌نى ئێران و رووسيا بڕياريانداوه، له رووى به‌هێزكردن و نۆژه‌نكردنه‌وه‌ى سيستمى به‌رگرى ئاسمانى و زه‌مينى كۆمارى ئيسلامى رێكبكه‌ون.
سه‌ردانى وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى ئێران بۆ رووسيا به مه‌به‌ستى تاوتوێكردنى پرسى سووريا و بژارهكانى به‌رده‌م چاره‌سه‌ركردنى ئه‌و پرسه هات، كه له ئێستادا له رێگه‌ى گه‌ڵاڵه‌يه‌كى 16 خاڵييهوه له لايه‌ن ئه‌نجومه‌نى ئاسايشى نێوده‌وڵه‌تييه‌وه پێشنياز كراوه.
هه‌ردوو لايه‌نى تاران و مۆسكۆ بڕياريان دابوو له 2010دا ئه‌و رێككه‌وتنه سه‌ربازييه واژوو بكه‌ن، به‌ڵام به هۆى سه‌پاندنى سزاكان به‌سه‌ر ئێران‌دا له لايه‌ن كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تييه‌وه، مۆسكۆ ئاماده نه‌بوو، رێككه‌وتنه‌كه جێبه‌جێ بكات.