چه‌ند رێنماييه‌ك بۆ رێگرتن له رووتانه‌وه‌ى قژ
زۆرێك له مرۆڤه‌كان به ده‌ست رووتانه‌وه‌ى قژه‌وه ده‌ناڵێنن، به‌جۆرێك بووه‌ته گرتفێكى به‌ربڵاو، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش چه‌ندان رێكارى پێوست ده‌گرنه‌به‌ر بۆ ئه‌وه‌ى چاره‌سه‌رى ئه‌م گرفته بكه‌ن

K24 – ھەولێر
زۆرێك له له‌خانمه‌كان به ده‌ست رووتانه‌وه‌ى قژه‌وه ده‌ناڵێنن، به‌جۆرێك بووه‌ته گرتفێكى به‌ربڵاو، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش چه‌ندان رێكارى پێوست ده‌گرنه‌به‌ر بۆ ئه‌وه‌ى چاره‌سه‌رى ئه‌م گرفته بكه‌ن.
پێش ئه‌وه‌ى قژت هه‌ڵوه‌رێت و برووتێته‌وه، ده‌توانێ له رێگه‌ى جێبه‌جێكردنى ئه‌م رێنماييانه‌ى خواره‌وه، رێگرى بكه‌يت له‌وه‌ى قژت هه‌ڵوه‌رێت:
1-پێويسته به‌رنامه‌ى خۆراكى رۆژانه رێكبخه‌يت، به‌تايبه‌تى ئه‌و خۆراكانه بخۆيت كه ڤيتامين A" و"B يان تێدايه، وه‌ك خۆراكه‌كانى "ماسى، سپێنه‌ى هێلكه، جگه‌رى ئاژه‌ڵ، فستق و سپێناخ".
2-پێویستە خۆت به‌دوور بگريت لە "دڵەراوكێ"، بەو پێیەی ھۆكارێكی سەرەكی رووتانەوەی قژه.
3- هه‌وڵبده كاته‌كانى "خه‌و" رێكبخه‌يت.
4- دووربكه‌ره‌وه له به‌كارهێنانى "ماده كيمياويه‌كان"ى جوانكارى قژ.
5- لە ھەفتەیەكدا تەنيا "٢ بۆ ٣"جار قژت بشۆره و ئاوی زۆر گەرم بۆ شتنی قژ بەكار نه‌هێنى .