ئيسرائيل به رفاندنى حاجييه بێ سه‌روشوێنه‌كان تۆمه‌تبار ده‌كرێ
ئێران، دەزگا ھەواڵگرییەكانی ئیسراییل بە رفاندنی حاجییە بێ سەروشوێنەكانی تۆمەتبار دەكات و فەرماندەی سوپاى پاسدارانی ئێرانیش دەڵێت: دوو ھەزار مووشەك لە ئامادەباشیدان بۆ ھێرشكردنە سەر بنكە سەربازییەكانی سعوودیە.
K24- ژوورى هه‌واڵ
ئێران، دەزگا ھەواڵگرییەكانی ئیسراییل بە رفاندنی حاجییە بێ سەروشوێنەكانی تۆمەتبار دەكات و فەرماندەی سوپاى پاسدارانی ئێرانیش دەڵێت: دوو ھەزار مووشەك لە ئامادەباشیدان بۆ ھێرشكردنە سەر بنكە سەربازییەكانی سعوودیە.
ناكۆكییەكانی ئێران و سعوودیە گەیشتە ئامادەكردنی 2 ھەزار مووشەكی ئێرانیبه، به‌مه‌به‌ستى هێرشكردنه سه‌ر سه‌ربازانى سعووديه، ئەمەش لەبەرانبەر ئەوەی ئەگەر بەرپرسانی وڵاتى سعووديه وەڵامی پێویستیان بۆ چارەنووسی حاجییە ئێرانییەكان نەبێت.
فەرماندەی سوپاى پاسدارانى ئێران رايده‌گه‌يه‌نێ كه بێ سه‌روشوێنكردنى حاجييه‌كان ده‌ستى ئيسرائيلى له‌پشته‌وه‌يه و ئه‌گه‌ر حكوومه‌تى رياز وه‌ڵامى ئێران نه‌داته‌وه‌و حاجييه بێ سه‌روشوێنه‌كان نه‌دۆزێته‌وه، هێرشێكى چڕ ده‌كرێته سه‌ر سه‌ربازانى سعووديه.
لە بەرانبەریشدا راوێژكاری مەلەك سەلمان پاشای سعوودیە رايده‌گه‌يه‌نێ كه ئێران لەھەوڵی زیندووكردنەوەی ئیمپراتووری فارسە و دەیەوێت دەسەڵاتی خۆی لە عێراق، سووریە و دواتریش رۆژھەڵاتی ناوەڕاست و تا میسر و ئەورووپاش پەرەپێبدات.
ده‌مێكه، ئێران و سعووديه، دوو جەمسەری دژ بەیەكن، لەگەڵ دەستپێكی شەڕ و نائارامی لە یەمەن، سووریا و بەحرەینیش، سەنگەری ھێرشی وڵاتانی عەرەبی و ئێران قایمتر بووەتەوە، بەرپرسانی باڵای ئەو دوو وڵاتەش لە شوێنی خۆیانەوە ھێرشی توند دەكەنە سەر یەكتر تا رادەیەك كە درووشمەكان لەئێران لە مەرگ و نەمان بۆ ئه‌مه‌ريكا و ئێسراییل، مەرگ بۆ ئال سعوودیشی ھاتەپاڵ.
پێدەچێت ئەمجارە رووداوەكەی مینا لە مەككە و گیانلەدەستدانی نزیكەی 500 حاجی ئێرانی، سەنگەری توندی شەڕەكان بۆ بنكە و بارەگا سەربازییەكانی ئەو دوو وڵاتە بگوازرێتەوە.