جۆن كيرى: داعش هه‌ژموونى به‌سه‌ر زه‌ويدا لاواز بووه
جۆن كيرى، رايگه‌ياند، رێكخراوى ده‌وڵه‌تى ئيسلاميى (داعش)، هه‌ژموونى له‌سه‌ر زه‌وى له‌ده‌ستداوه.
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مريكا، جۆن كيرى، رايگه‌ياند، رێكخراوى ده‌وڵه‌تى ئيسلاميى (داعش)، هه‌ژموونى له‌سه‌ر زه‌وى له‌ده‌ستداوه و هاوپه‌يمانێتى نێوده‌وڵه‌تى دژى داعش ده‌ستكه‌وتى گه‌وره‌ى به‌ده‌ستهێناوه.
جۆن كيرى گوتيشى: "هه‌ماهه‌نگى نێوانمان له‌و په‌ڕى باشييدايه. رێككه‌وتووين له‌سه‌ر ئاڵۆگۆڕى زياترى زانياى. له‌و بڕوايه‌دام، له چه‌ند هه‌فته‌ى داهاتوودا، داعش فشارى زۆرى ده‌كه‌وێته سه‌ر".
روونيشيكرده‌وه، له ئێستادا داعش پانتايى و رووبه‌رى كه‌مترى زه‌وى به‌ده‌سته‌وه‌يه.
وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مريكا, ئاشكراشيكرد، له هه‌فته‌ى داهاتوودا، سه‌رۆكى فه‌ره‌نسا, فرانسوا ئۆڵاند، سه‌ردانى واشنتن ده‌كات به مه‌ستى كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ باراك ئۆباماى سه‌رۆكى ئه‌مريكا.
ئه‌م قسانه‌ى كيرى، دواى ئه‌وه هاتن، كه دواى گه‌شته‌كه‌ى بۆ تونس، به مه‌به‌ستى تاوتوێكردنى پرسى ته‌قينه‌وه‌كانى پاريس, ناوبراو سه‌ردانى فه‌ره‌نساى كرد و له‌گه‌ڵ سه‌رۆكى ئه‌و وڵاته‌دا كۆبوويه‌وه.