"ئازادكردنى رومادى له ئانوساتدايه"
حكومه‌تى پارێزگاى ئه‌نبار رايگه‌ياند، پرۆسه‌ى رزگاركردنى رومادى له ئانوساتدايه.
K24 – هه‌ولێر:
حكومه‌تى پارێزگاى ئه‌نبار رايگه‌ياند، پرۆسه‌ى رزگاركردنى رومادى له ئانوساتدايه.
گوته‌بێژى ئه‌نجوومه‌نى روومادى عيد عه‌ماش، رايگه‌ياند، پێشكه‌وتنێكى گه‌وره له جووڵه‌ى هێزه ئه‌منييه‌كان به ئاراسته‌ى رومادى به‌ديده‌كرێت و رزگاركردنى ئه‌و شاره له ئانوساتدايه.
هه‌ريه‌ك له يه‌كه‌كانى فيرقه‌ى ئاڵتوونى، سووپاى عێراق، پۆليسى ئيتيحادى، پۆليسى رومادى و حه‌شدى هۆزه‌كان له ئامادهكاريدان بۆ رزگاركردنى رومادى له ژێر ده‌ستى داعش.
چه‌كدارانى داعش له ئايار/مايۆى رابردوودا، توانيان ده‌ست به سه‌ر شارى رومادى له خۆرئاواى عێراقدا بگرن.
عيد عه‌ماش، گوتيشى: "ئه‌وه‌ى پرۆسه‌ى رزگاركردنى رومادى دواخستووه، ترسه له گيانى ئه‌و مهدهنييانهى له شاره‌كه ماونه‌ته‌وه".
ئه‌و به‌رپرسه ئاشكراشيكردووه، دواى رزگاركردنى رومادى، هێزه عێراقييه‌كان به ئاراسته‌ى رزگاركردنى فه‌لوجه هه‌نگاو ده‌نێن.
هه‌وڵه‌كانى حكومه‌تى عێراق بۆ رزگاركردنى رومادى دواى ئه‌وه دێت، هه‌ينى رابردوو، هێزى پێشمه‌رگه توانى له ماوه‌ى 24 كاتژمێردا شارى شنگال له ده‌ستى چه‌كدارانى داعش رزگار بكات.