نوێترین قوربانی ڤایرۆسی فیفا بناسه‌

به‌ دارشه‌قه‌ یاریگای وێمبڵی جێهێشت

K24 ـ ژووری هه‌واڵ

شەوی رابردوو لە یاری دۆستانەی ھەڵبژاردەی فەڕەنسا بەرامبەر بە ھەڵبژاردەی ئینگلتەرا یاریزانی لاوی ھەڵبژاردەی فەڕەنسا و یانەی مانچستەر یونایتد ئەنتۆنی مارسیال بە دارشەقە یاریگای ویمبڵی جێ ھێشت، بەڵام تا ئێستا رادەی پێکانەکەی دیاری نەکراوە، یارییه‌كه‌یش به‌ سه‌ركه‌وتنی ئینگلیزه‌كان به‌ دوو گۆڵی بێوه‌ڵام كۆتایی هات.

 

لە خولەکی ٦٧ ی یارییەکە، دیدیە دیشامب ڕاهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی تۆپی پێی فه‌ڕه‌نسا بەناچاری گۆڕانکاری بە مارسیالی ١٩ ساڵ کرد.

دوای یارییەکەش دیشامب گوتی: لەناو سنوری سزا تووشی بەریەکەوتن بوو و بەھۆی ترسم لەسەر ئەو یاریزانە گۆڕانکاریم پێ کرد.

جگە لە مارسیال یانەی مانچستەر یونایتد لە یاری داھاتووی بەرامبەر بە یانەی واتفۆرد لە خولی پرێمەرلیگ لە تواناکانی ئەنتۆنی ڤاڵەنسیا و مایکل کارێک بێ بەش دەبێت.