به‌غدا.. دوو ته‌قينه‌وه حوسێنييه‌ى شيعه‌كانيان كرده ئامانج
پۆليسى عێراق هه‌واڵى كوژرانى 9 كه‌س و برينداربوونى 37 كه‌سى ديكه‌ى له‌و نوێژخوێنه شيعه ئاينزايانه‌ى بۆ نوێژى هه‌ينى چووبوونه يه‌كێك له حوسێنييه‌كانى به‌غدا راگه‌ياند.
K24 – به‌غدا:
پۆليسى عێراق هه‌واڵى كوژرانى 9 كه‌س و برينداربوونى 37 كه‌سى ديكه‌ى له‌و نوێژخوێنه شيعه ئاينزايانه‌ى بۆ نوێژى هه‌ينى چووبوونه يه‌كێك له حوسێنييه‌كانى به‌غدا راگه‌ياند.
به گوێره‌ى لێدوانى به‌رپرسانى پۆليسى به‌غدا، له واده‌ى به‌ڕێوه‌چوونى رێوڕه‌سمى نوێژى هه‌ينيدا به بۆمب و ئه‌نجامدانى ته‌قينه‌وه، هێرشكراوه‌ته سه‌ر حوسێنييه‌كى شيعه‌كان له باشوورى به‌غدا.
هه‌رچه‌نده تا ئێستا به فه‌رمى رێكخراوى "ده‌وڵه‌تى ئيسلامى" به‌رپرسيارێتى خۆى له ئه‌نجامدانى ته‌قينه‌وه‌كان رانه‌گه‌ياندووه، به‌ڵام ئه‌و رێكخراوه به دژايه‌تيكردنى شيعه‌ئاينزاكان و به ئامانجگرتنى مه‌ده‌نييه‌كان ناسراوه و په‌نجه‌ى تۆمه‌ت ئاراسته‌ى داعش ده‌كرێت.
پۆليس، ئه‌وه‌ى روونكردووه‌ته‌وه، بۆمبێك له نزيك حوسێنييه‌ى يوسفييه چێندراوه و كاتێك نوێژخوێنه‌كان له حوسێنييه‌كه هاتوونه‌ته ده‌ره‌وه ته‌قيوه‌ته‌وه و به‌و هۆيه‌وه دوو كه‌س گيانيان له‌ده‌ستداوه و 9 كه‌سى ديكه بريندار بوون.
هه‌روه‌ها ته‌قينه‌وه‌ى دووه‌ميش، زانراوه كرده‌وه‌يه‌كى خۆكوژى بووه و كه‌سێكى خۆكوژ به پشتێنێكى بۆمبڕێژكراو خۆى ته‌قاندووه‌ته‌وه و له ئاكامدا 7 كه‌س گيانيان له‌ده‌ستداوه و 28 كه‌سى ديكه بريندار بوون.
سه‌رچاوه: رۆيته‌رز.