به ڤیدیۆ.. دیمه‌نه‌كانی یاریی كلاسیكۆی ئیسپانیا له شه‌قامی ئیسكان
شه‌وێكی تایبه‌ت، پڕ له هانده‌ر، به‌ڵام لێوان‌لێو له ئارامی
K24 ـ هه‌ولێر
شه‌وێكی تایبه‌ت و دیمه‌نێكی سه‌رنجڕاكێشی پایته‌خت، شه‌وێك پڕ له خۆشی و ئاهه‌نگ بۆ هه‌وادارانی كه‌ته‌لۆنیا و دۆزه‌خێكی پڕ له ئازار بۆ هانده‌رانی شاهانه.
به‌ڵام ئه‌وه‌ی جوانی به‌م شه‌وه به‌خشی، ئارامی شه‌قامی ئیسكان و ڕوحی به‌رزی هه‌وادارانی هه‌ردوو یانه بوو كه خۆیان له ده‌رمارگیری و هه‌ڵچوون له دژی یه‌ك به‌دوور گرت.
په‌یامنێری K24 له شه‌وی كلاسیكۆی ئیسپانیا كه به بردنه‌وه‌ی یانه‌ی بارسیلۆنا به 4 گۆڵی خاوێن له دژی یانه‌ی ڕیال مه‌درید كۆتایی هات، له ئیسكان دیمه‌كانی ئه‌م شه‌قامه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی ڕاسته‌وخۆ بۆ بینه‌رانی ده‌گوازته‌وه.
له‌م لینكه‌ی خواره‌وه ده‌توانن ڕاپۆرتی په‌یامنێری K24 ده‌رباز ئه‌حمه‌د ببینن.