فه‌رمانده‌ى پاسداران: پيلانێكى داعش بۆ تێكدانى ره‌وشى ئێران پووچه‌ڵكراوه‌ته‌وه
فه‌رمانده‌ى گشتيى سوپاى پاسدارانى كۆمارى ئيسلامى ئێران ليوا محه‌ممه‌د عه‌لى جه‌عفه‌رى رايگه‌ياند، هێزه ئه‌منييه‌كانيان پيلانێكى داعشيان بۆ نانه‌وه‌ى پشێوى له ئێران‌دا پووچه‌ڵكردووه‌ته‌وه.
K24 – تاران:
فه‌رمانده‌ى گشتيى سوپاى پاسدارانى كۆمارى ئيسلامى ئێران ليوا محه‌ممه‌د عه‌لى جه‌عفه‌رى رايگه‌ياند، هێزه ئه‌منييه‌كانيان پيلانێكى داعشيان بۆ نانه‌وه‌ى پشێوى له ئێران‌دا پووچه‌ڵكردووه‌ته‌وه.
جه‌عفه‌رى گوتى: "ماوه‌يه‌كى درێژه داعش له هه‌وڵى ئه‌وه‌دايه پشێوى و نائارامى له ئێران‌دا درووستبكات، به‌ڵام هه‌وڵه‌كانى پووچه‌ڵكراونه‌ته‌وه".
له لێدوانييدا بۆ ئاژانسى هه‌واڵى ره‌سمى وڵاته‌كه‌ى، فه‌رمانده‌ى سوپاى پاسداران ئه‌وه‌شى گوت: "هه‌رچه‌نده سرووشتييه داعش ئه‌و هه‌وڵانه له دژى ئێران بدات، به‌ڵام هێزه ئه‌منييه‌كانيش له بهرامبهريدا چاوكراوه‌ن و له تواناياندا هه‌يه رێگرى له كرده‌وه‌كانى داعش بكه‌ن".
روونيشيكرده‌وه، "چه‌ندين تۆڕى تيرۆريستى هه‌ن، كه يارمه‌تيده‌رى داعشن و به‌م دواييانه له خۆرئاواى ئێران توانرا يه‌كێك له‌و تۆڕانه ده‌ستگيربكرێن".
سه‌باره‌ت به هه‌ماهه‌نگى نێوان ئێران و رووسيا ئه‌و به‌رپرسه‌ى سوپاى پاسداران گوتى: "رووسيا ته‌نيا وڵاته كه به وردى له مه‌ترسييه‌كانى داعش تێگه‌يشتووه و به جدى كار بۆ لهناوبردنيان ده‌كات".
له باره‌ى وڵاتانى ئه‌وروپاوه، جه‌عفه‌رى ره‌خنه‌ى گرت و گوتى: "ئه‌و وڵاتانه سه‌ره‌تا واياندهزانى شه‌ڕه‌كه ته‌نيا به‌رۆكى ئه‌م ناوچه‌يه‌ى گرتووه و بيريان له‌وه نه‌ده‌كرده‌وه، رۆژێك ئه‌و مهترسييانه ده‌گاته ئه‌وانيش".