توركيا پرسى توركمانه‌كانى سووريا ده‌باته ئه‌نجومه‌نى ئاسايش
توركيا به نيازه پرسى توركمانه‌كانى نيشته‌جێبووى سووريا بخاته به‌رده‌ست ئه‌نجوومه‌نى ئاسايشى نێوده‌وڵه‌تى.
K24 – ئه‌نقه‌ره:
توركيا به نيازه پرسى توركمانه‌كانى نيشته‌جێبووى سووريا بخاته به‌رده‌ست ئه‌نجوومه‌نى ئاسايشى نێوده‌وڵه‌تى و له‌و باره‌يه‌وه داواى كۆبوونه‌وه‌يه‌كى په‌له‌ى ئه‌نجوومه‌نه‌كه‌ى كردووه.
سه‌رچاوه‌يه‌كى نزيك له نووسينگه‌ى سه‌رۆك وه‌زيرانى توركيا، ئه‌حمه‌د داوودئۆغڵۆ، رايگه‌ياند، حكومه‌تى ئه‌نقه‌ره داواى كۆبوونه‌وه‌يه‌كى په‌له‌ى ئه‌نجوومه‌نى ئاسايشى نێوده‌وڵه‌تى كردووه.
توركيا له هه‌موو بۆنه‌يه‌كدا پشتيوانى خۆى بۆ ئه‌و توركمانانه دووپاتده‌كاته‌وه، كه له ناو خاكى سووريادا نيشته‌جێن.
حكومه‌تى ئه‌نقه‌ره سه‌باره‌ت به بۆردومانكردنى ناوچه هاوسنوورييه‌كانى له لايه‌ن رووسياوه نيگه‌رانى ده‌ربڕيوه و له‌و چوارچێوه‌يه‌دا هه‌فته‌ى رابردوو، باڵيۆزى رووسياى له ئه‌نقه‌ره بانگ‌كرد و نامه‌يه‌كى ناڕه‌زايه‌تى پێدا.
به گوێره‌ى زانيارى ئه‌و سه‌رچاوه‌يه، كه نه‌يويستووه ناوى بڵاوبكرێته‌وه، توركيا په‌يوه‌ندى به ئه‌مريكا و رووسياوه كردووه و گفتوگۆشى له‌گه‌ڵ بريتانيا ئه‌نجامداوه به‌و پێيه‌ى بريتانيا له ئێستادا سه‌رۆكايه‌تى ئه‌نجوومه‌نى ئاسايشى نێوده‌وڵه‌تى ده‌كات.
سه‌رچاوه‌كه ئاشكراشيكردووه، داوودئۆغڵۆ، له‌گه‌ڵ ژه‌نه‌راڵه‌كانى سووپا و به‌ڕێوبه‌ر و شاره‌زايانى ده‌زگاى هه‌واڵگرى وڵاته‌كه‌ى سه‌باره‌ت به‌و پرسه وتوێژى كردووه.
ئاماژه‌شى بۆ ئه‌وه كردووه، وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى توركيا فه‌ره‌يدوون سينێرلى ئۆغلۆ، له‌گه‌ڵ وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مريكا جۆن كێرى، له رێگه‌ى په‌يوه‌ندييه‌كى ته‌له‌فۆنييه‌وه ئه‌و بابه‌ته‌ى تاوتوێكردووه.
سه‌رچاوه: رۆيته‌رز.