عێراق دهبێته شهشهم سهرچاوهى گاز له جيهاندا
ئەگەر بێتو پەرە بە ژێرخانی بنەڕەتی و پیشەسازی گازی سروشتی بدرێت.
K24 – بهغدا:
ئەكادیمیای وزەی عێراق رایگەیاند، عێراق دەبێتە شەشەم گەورە سەرچاوەی گاز لە جیھان ئەگەر بێتو پەرە بە ژێرخانی بنەڕەتی و پیشەسازی گازی سروشتی بدرێت.
ئەكادیمیاكە یەدەگی گازی سروشتی عێراقی بە ١٣٧ ترلیۆن پێی سێجا خەمڵاندووە و راشيگهياند، ئهو سامانه سرووشتييه پێویستی بەوە ھەیە ١٢١ ملیار دۆلار وەبەرھێنانی تێدابكرێت.
وەزیری نەوتی عێراق عادل عبدولمەھدی، لهو بارهيهوه رايگهياند، یەدەگی گازی سروشتی عێراق ١٣١ ترلیۆن پێی سێجایە و وهزارهتهكهيان كار دهكات بۆ ئهوهى عێراق ببێته پێنجەم گەورە ھەناردەكاری گازی سروشتی له جيهاندا.
ھاوكات وەكو ئاماژەیەك بۆ گرنگیدان بە گازی سروشتی، عێراق وەكو ئەندامی چاودێر بەشداری كۆبوونەوەی وڵاتانی ھەناردەكاری گازی كرد لە تاران، كە ئەو وڵاتانە، خاوەنی ٧٠%ی یەدەگی گازی جیھان و ٤٥%ی بەرھەمی گازی جیھانن.
ئێرانیيەكان ھەوڵی خۆیان خستۆتەگەڕ بۆ گرتنە دەستی پڕۆژە گازییەكان لە عێراق، لەو چوارچێوەیەشدا، ئێرانیيەكان دوو پرۆژەی گازییان لە عێراق گرتووهتە دەست كە یەكێكیان لە دیالەیە و ئەوی دیكەش لە بەسرەیە.
جگە لەوەش عێراق دەیەوێت ببێتە خاڵی پێگەیاندنی بۆرییە گازییەكانی ناوچەكە و دراوسێكانی، بەتایبەتی لە نێوان كوەیت و ئەردەن و وڵاتانی دیكەشدا.
جێی ئاماژەیە، ھەرێمی كوردستانیش بیر لە زیادكردنی بەرھەمی گازی سروشتی دەكاتەوە. لە چەند ساڵی داھاتوودا گاز ھەناردەی توركیا دەكات. جگە لەوەش گازی ھەرێم بەشێك دەبێت لە پڕۆژەی گازی نابۆكۆ بۆ ھەناردەكردنی گاز لە دەریای قەزوینەوە بۆ ئەوروپا لە رێی توركیاوە.