"113 ترليۆن دينار به بێ رووپۆشى ياسايى خه‌رجكراوه"
بودجه‌ى 2016 گرفتى زۆرى تێدايه و كۆپى و پهيستكردنى بودجه‌ى 2015هيه.
K24 - سلێمانى:
به گوێره‌ى زانيارى ليژنه‌ى دارايى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق، بودجه‌ى 2016ى عێراق گرفتى زۆرى تێدايه و كۆپى و پهيستكردنى بودجه‌ى 2015هيه.
ئه‌مڕۆ له شارى سلێمانى، هه‌ريه‌ك له بڕیاردەری لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانى عێراق، ئەحمەد حاجی رەشید و ئه‌ندامى ليژنه‌كه، مه‌سعود حه‌يده‌ر، له كۆنگره‌يه‌كى رۆژنامه‌وانييدا، كه كوردستان 24 راسته‌وخۆ په‌خشيكرد، رايانگه‌ياند، بودجه‌ى ساڵى داهاتووى عێراق هيچ بايه‌خێكى به بنه‌ما ئابوورييه‌كانى وه‌ك پيشه‌سازى و كشتوكاڵ نه‌داوه و حكومه‌ت ده‌يه‌وێت به وه‌رگرتنى قه‌رز كورتهێنانى بودجه پر بكاته‌وه.
بڕیاردەری لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانى عێراق، ئەحمەد حاجی رەشید، رايگه‌ياند، پڕۆژه بودجه‌ى 2016 دره‌نگ ره‌وانه‌ى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران كراوه و كۆپى و پهيستى بودجه‌ى 2015هيه و ته‌نيا هه‌ندێك له ژماره‌كانى گۆڕاون.
گوتيشى: "له 2004ه‌وه تا 2014، واته له ماوه‌ى 10 ساڵدا داهاتى عێراق 826 ترليۆن دينار بووه، به‌ڵام 710 ترليۆن و 922 مليار دينارى له ژێر رووپۆشى ياساييدا و به گوێره‌ى ياساكانى بودجه خه‌رجكراوه و 113 ترليۆن دينارى خه‌رجكراوه به بێ ئه‌وه‌ى هيچ سه‌نه‌دێكى ياسايى بۆ خهرجكردنهكهى هه‌بێت و له ده‌ره‌وه‌ى ياسا به هه‌ده‌ردراوه و ديار نييه".
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌يه‌دا، ئه‌ندامى ليژنه‌ى دارايى له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق، مه‌سعود حه‌يده‌ر، گوتى: "له ره‌شنووسى پڕۆژه ياساى بودجه‌ى 2016دا هيچ بايهخێك به كه‌رته‌كانى پيشه‌سازى و كشتووكاڵ نه‌دراوه و حكومه‌ت ده‌يه‌وێت بۆ پڕكردنه‌وه‌ى كورتهێنانى بودجه بڕى 12 مليار و 600 مليۆن دۆلار قه‌رز بكات".
روونيشيكرده‌وه، حكومه‌ت به نيازه له سندوقی نەختینەی نێودەوڵەتی، بانکی نێودەوڵەتی و بانكێكى قەتەرى قه‌رز وه‌ربگرێت و ئه‌گه‌ر بانكى نێوده‌وڵه‌تى و سندوقى نه‌ختينه قه‌رز بده‌ن به عێراق، ئه‌وا؛ وڵات دووچارى گرفت ده‌بێته‌وه، چونكه ئه‌و بانكانه مه‌رجيان هه‌يه.
سه‌باره‌ت به مه‌رجه‌كانيش گوتى: "ده‌بێت حكومه‌ت ريفۆرم له كه‌رتى گشتييدا بكات و ژماره‌ى فه‌رمانبه‌رانى كه‌مبكاته‌وه كه له ئێستادا ژماره‌يان 3 مليۆن كه‌سه و هه‌روه‌ها ده‌بێت پشتيوانى و باربووى خۆراك و ده‌رمان و پێداويستيى ته‌ندرووستى بۆ هاووڵاتيان نه‌كات".