گەڕان لە دوای گۆڕستانی نەفەرتیتی بەردەوامە

K24 - ھەولێر

زانایەكی میسرلۆگیی، بەریتانی ئەمرۆ رۆژی شەممە 28ى تشرینی دووەم/ نۆڤەمبەری 2015، ئاشكرای كرد، ئەوان بەردەوامن لەسەر لێكۆلینەكانیان لە سەر گۆرستانی فیرعەون "تۆت عنخ ئامۆن" بۆ دۆزینەوەی تونێلێكى نھێنی كە بەرەو گۆڕستانی نەفەرتیتی دەڕوات بەردەوامن.

دكتۆر نیكۆلاس ریڤیز، لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەواندا ھاوبەش لەگەڵ وەزیرى شوێنەوارەكانی ميسری مەمدوح ئەلدماتی، گوتى: "هه‌موو ئەو زانياريانه‌ى كە بەدەستمان گه‌يشتووه‌ ره‌وانه‌ى وڵاتى ژاپۆن ده‌كه‌ين، بۆ شيكردنه‌وه‌يا و شانسی گەییشتن بە گۆڕستانی نەفەرتیتيش زۆرە".

دكتۆر ریڤیز ئاماژه‌ى بۆ ئەوەشی كرد ئەگەر ئه‌و پێشبينييانه‌ راست ده‌رچێت، دبێتە گرنگترین دۆزینەوەی شوێنەواری لەم سەدەیەدا و رووناكى زیاتر دەخاتە سەر قۆناخێكى تاريك لە مێژووی میسر، سەرەڕای گرنگی نێودەوڵەتی دۆزینەوەكە.

نەفەرتیتی بە جوانی و رۆڵی پۆلیتیكی خۆی ناو و ده‌نگی داوەتەوە، پێش ئێستا كۆمەڵێك لە ئاركیۆلۆجیست ئەمریكی كە كاری نۆژه‌نكردنه‌وه‌ى پەرستگای ئاتۆنیان دەكرد، به‌جۆرێك بینی بوویان لە سەر دیواری مۆزاییكی پەرستگایەكە، ژمارەیەكی یەكجار زۆر لە وێنەكانی نەفەرتیتی كە زیاتر بوون لە وێنەكانی ئاخناتون بەخۆی، نیگاركرابوون.

ھەموو ئەو وێنانە ئه‌وه‌ ده‌رده‌خه‌ن  كە نەفەرتیتی خاوەنی ھێزێكی گەورە بووە.

نەفەرتیتی لە سەدەی 14ی پیش زایین كۆچی دوایی كردووە.

 

Fly Erbil Advertisment