وێنه و ڤيديۆ.. ته‌قينه‌وه‌يه‌ك له مۆسكۆ روويدا
له ئاكامى ته‌قينه‌وه‌ى بۆمبێك له وێستگه‌يه‌كى پاس و گواستنه‌وه‌ى گشتيى مۆسكۆدا، 3 كه‌س بريندار بوون.
K24 – مۆسكۆ:
له ئاكامى ته‌قينه‌وه‌ى بۆمبێك له وێستگه‌يه‌كى پاس و گواستنه‌وه‌ى گشتيى مۆسكۆدا، 3 كه‌س بريندار بوون.
پۆليس رايگه‌ياند، ته‌قينه‌وه‌كه له شه‌قامى بوكرۆڤگاى ناوه‌ڕاستى مۆسكۆ روويداوه.
تا ئێستا روون نه‌بووه‌ته‌وه، ته‌قينه‌وه‌كه تيرۆريستييه يان رووداوێكى تۆڵه‌كردنه‌وه بووه.
كه‌ناڵ و ميدياكانى رووسيا بايه‌خێكى زۆريان به رووماڵى ته‌قينه‌وه‌كه نه‌داوه.
ئه‌م ته‌قينه‌وه‌يه دواى ئه‌وه دێت، له كۆتايى مانگى رابردوودا، داعش هه‌ڕه‌شه‌ى ئه‌نجامدانى كرده‌وه‌ى تيرۆريستى له مۆسكۆ كرد.
په‌يامنێرى كوردستان 24 له مۆسكۆ زانيارى زۆرترى لايه..


