"ئاڵۆزييه‌كانى عێراق و توركيا روويان له خاوبوونه‌وه‌يه"
ئاڵۆزييه‌كانى نێوان به‌غدا و ئه‌نقه‌ره سه‌باره‌ت به هاتنى هێزێكى تايبه‌تى توركيا بۆ ناو خاكى عێراق روويان له خاوبوونه‌وه كردووه.
K24 – واشنتن:
ئاڵۆزييه‌كانى نێوان به‌غدا و ئه‌نقه‌ره سه‌باره‌ت به هاتنى هێزێكى تايبه‌تى توركيا بۆ ناو خاكى عێراق روويان له خاوبوونه‌وه كردووه.
باڵيۆزى عێراق، له نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كان، رايگه‌ياند، وتوێژى دوو لايه‌نه‌ى عێراق و توركيا سه‌باره‌ت به هاتنى هێزێكى تايبه‌تى توركيا بۆ ناو عێراق به شێوه‌يه‌كى ئه‌رێنيانه روويان له پێشكه‌وتنه.
محه‌ممه‌د عه‌لى حه‌كيم، باڵيۆزى عێراق له نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كان، گوتيشى: "دواى ئه‌وه‌ى رووسيا له كۆبوونه‌وه‌يه‌كى داخراوى ئه‌نجوومه‌نى ئاسايشى نێوده‌وڵه‌تى ئه‌و پرسه‌ى وروژاندووه، ئێمه وه‌ك هه‌ردوو وڵاتى عێراق و توركيا ئه‌و پرسه به دوو لايه‌نه چاره‌سه‌ر ده‌كه‌ين و تا ئێستا ئه‌و كێشهيه‌مان نه‌بردووه‌ته به‌رده‌م ئه‌نجوومه‌نى ئاسايشى نێوده‌وڵه‌تى".
هه‌روه‌ها گوتى: "له لايه‌ن ئێمه‌وه ئه‌وه‌ى گرنگ و به سووده ئه‌وه‌يه وتوێژى دوو لايه‌نه‌مان له‌گه‌ڵ ئه‌نقه‌ره ده‌ستپێكردووه و ئه‌و وتوێژانه به شێوه‌يه‌كى ئه‌رێنيانه روويان له پێشكه‌وتنه".
گوتيشى: "رووسيا پێش ئه‌وه‌ى پرسه‌كه له ئه‌نجوومه‌نى ئاسايشى نێوده‌وڵه‌تى بوروژێنێت، هيچ راوێژێكى له‌گه‌ڵ عێراقدا نه‌كردووه".
باڵيۆزه‌كه‌ى عێراق، روونيشيكرده‌وه، عێراق داوايكردووه، سوپاى توركيا هێزه‌كانى له عێراقدا بكێشێته‌وه و بوونييان له عێراقدا كارێكى "ناياساييه".
سه‌رچاوه: رۆيته‌رز.