پۆلیسی ئیستانبول 13 گومان‌لێكراو ده‌ستگیرده‌كات
هێزه ئه‌منييه‌كانى توركيا له شارى ئيستانبول، سێزده كه‌سيان ده‌ستگیر كرد

K24 - ئیستانبول:
هێزه ئه‌منييه‌كانى توركيا له شارى ئيستانبول، سێزده كه‌سيان به تۆمه‌تى ئه‌نجامدانى كرده‌وه‌ى تيرۆريستى له دژى كونسوڵخانه‌ى ئه‌مريكا له شاره‌كه ده‌ستگیر كرد.
پۆليسى ئيستانبول رايگه‌ياند، زانيارى ئه‌وه‌يان پێگه‌يشتووه، مه‌ترسى ئه‌نجامدانى كرده‌وه‌ى تيرۆريستيى له لايه‌ن داعشه‌وه دژ به به‌رژه‌وه‌ندييه‌كانى ئه‌مريكا، به تايبه‌تى كونسوڵخانه‌ى ئه‌مريكا له ئارادايه و دواى لێكۆڵينه‌وه توانراوه ژماره‌يه‌ك تۆمه‌تبار به‌و هۆيه‌وه ده‌ستگيربكرێن.
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌يه‌دا، له فڕۆكه‌خانه‌ى گه‌وره‌ى ئيستانبول، پۆليس ئۆپه‌راسيۆنێكى بۆ ده‌ستگيركردنى ژماره‌يه‌ك گومانلێكراوى سه‌ر به داعش ده‌ستپێكرد و توانيان 2 گومان‌لێكراو ده‌ستگير بكه‌ن كه 2 كامێراى نهێنى و 10 سيمكارتى مۆبايل و 148 پاسپۆرتيان پێ بووه.