فه‌تلاوی بۆ عه‌بادی: به "سیاسه‌تی نه‌عامه" مامه‌ڵه‌ت له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا كرد
ره‌خنه‌ی توند له سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ده‌گرێت
K24 - به‌غدا:
له به‌رامبه‌ر بۆردومانكردنی لیوای 55ی سوپای عێراق، له‌لایه‌ن فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، سه‌رۆكی فراكسیۆنی ئیراده له په‌رله‌مانی عێراق، ره‌خنه‌ی توند له سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ده‌گرێت.
حه‌نان فه‌تلاوی، سه‌رۆكی فراكسیۆنی ئیراده له په‌رله‌مانی عێراق، له ئه‌كاونتی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك، ره‌خنه له هه‌ڵوێستی حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ده‌گرێت، له به‌رامبه‌ر بۆردومانكردنی لیوای 55ی سوپای عێراق له‌لایه‌ن فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا.
فه‌تلاوی ده‌ڵێت: "پێویستمان به سه‌ره‌خۆشی ئاشتۆن كارته‌ر وه‌زیری به‌رگری عێراق نییه بۆ عه‌بادی، چونكه عه‌بادی به سیاسه‌تی نه‌عامه مامه‌ڵه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ كه‌یسه‌كه‌دا كردووه".
له‌و راگه‌یه‌ندراوه‌دا داوایكردووه، ئه‌مه‌ریكا به ره‌سمی داوای لێبوردن له عێراق و كه‌سوكاری كوژراوانی ئه‌و رووداوه بكات و قه‌ره‌بوویان بكاته‌وه، هه‌روه‌ها داواشیكردووه چاره‌سه‌ری بریندارانیش بگرێته ئه‌ستۆی خۆی.