شیكردنه‌وه‌یه‌ك بۆ یارییه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی ڕیال مه‌درید

ئه‌مڕۆ سیمۆنی چاوی له‌ شوێنه‌كه‌ی بارسێلۆنایه‌

K24 ـ ژووری هه‌واڵ

ئەمشەو ئاتلێتیکۆ مەدرید له‌ كات 10:30ـی شه‌و دەبێتە میوانی مالەگە، بە بردنەوەشی له‌ یارییه‌كه‌ بە شێوەیەکی کاتی بەهۆی ئامادەنەبوونی بارسێلۆنا پێشه‌نگی لالیگا دەگرێتە دەست، لە لایەکی دیکەوە ریال مەدرید لە سانتیاگۆ بێرنابیۆ له‌ كات 6:00ـی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ میوانداریی رایۆ ڤاییکانۆ دەکات.

 

ریال مەدرید سەرەڕای ئاست و ئەنجامە خراپەكانی، بەڵام ھێشتا دەرفەتێكی دیكەیان بۆ بینیتیزی راھێنەر ھێشتشتەوە، پاش كه‌مێكی تریش لە سانتیاگۆ بێرنابیۆ تا خۆی لەگەڵ ھەوادارانی ئاشت بكاتەوە ئامادەسازی بۆ یارییەكی پڕ گۆڵ دەكات.

پێرێزی سەرۆكی یانە دۆش داماوە لە نێوان رافا بینیتزی راھێنەر و ھەوادارانی یانەكە" چونكە خواستی ھەواداران دەركردنی بینیتیزە، بەڵام پێرێز دوا دەرفەتی بۆ داناوە ئەویش یارییان بەرامبەر رایۆ ڤالیكانۆیە.

ریال بەتەواوی پێكھاتەوە ئامادەی ئەم یارییە، تەنیا ڤاران نەبێت كە تا ئێستا لە پێكانەكەی چاك نەبۆتەوە.

رۆنالدۆ لەم یاریەش وەك ھەمیشە سەرپەرشتی ھێڵی پێشەوەی یانەكەی دەكات تاوەكو بتوانێت بە گۆڵە زۆرەكانی ئاشنا بێتەوە، ریال ئەمە دوا یاری دەبێیت لە 2015  تا یەك مانگی دەیكە یاریەكان دەوه‌ستێت.

ریال مەدرید 3 خاڵی ھەیە و یانەی رایۆ ڤایكانۆش دوو ھەنگاو لە لیڤانتی دواوەی خشتەكە دوورە..

ئەتلەتیكۆ مەدرید كە ئەمساڵ ركابەری بەھێزی بارسێلۆنا دەكات بۆ گرتنی پێشەنگ و یاویان لەبەدەست ھێنانی لالیگایە.

اتلەتیكۆ لەدەروەی یاریگای خۆی دەبێتە میوانی یانەی مەلەگە.

ئاستی ئەم دوو یانەیە جیاوازی زۆری ھەیە لەم ساڵ

ئەتلتیكۆ لەلوتكەی ئاست بەرزی و مەلەگە لەوپەڕی خراپی ئاستیەتی.

سیمیۆنی بەپشت بەستن بە تواناكانی ئەنتوان گریزمان چاوی لەسەركەوتنە یەك لەدوات یەكەكانە.

یانەكەی پایتەخت بە 35 خاڵ و بەھاوبەشی لەگەڵ بارسا لە سەرووی ریزبەندین و مەلەگەش بە چواردە خاڵ لە شازدەمین دەبینرێت.