مۆرینهۆ به ئاواته گه‌وره‌كه‌ی ده‌گات
ره‌نگه ئاگرێكی گه‌وره له مانچسته‌ر بكه‌وێته‌وه
k24 ـ ژووری هه‌واڵ
دوای ده‌ركردنی مۆرینهۆ له یانه‌ی چێلسی و وازهێنانی گواردیۆلا له یانه‌ی بایرن میونشن راگه‌یاندنه وه‌رزشییه‌كان ئاماژه بۆ جه‌نگێكی تازه‌ی نێوان ئه‌و دوو راهێنه‌ره ده‌كه‌نه‌وه. گریمانه‌كان بۆ ئه‌وه‌ن هه‌ردووكیان جه‌نگی پێشووی كلاسیكۆی ئیسپانیا ده‌به‌نه شاری مانچسته‌ر و جله‌وی دوویانه گه‌وره‌كه‌ی ئه‌و شاره ده‌گرنه ئه‌ستۆ.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه، 20 كانوونی یه‌كه‌م/ دیسه‌مبه‌ری 2015، میدیا وه‌رزشییه‌كان چه‌ندان بابه‌تی جیاوازیان له باره‌ی ئاینده‌ی مۆرینهۆ و گواردیۆلا خسته ڕوو، زۆرینه‌یان كۆكن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه مۆرینهۆ ده‌چێته باوه‌شی شه‌یتانه سووره‌كان و گواردیۆلایش له ئامێزی ده‌وڵه‌مه‌نده‌كانی مانچسته‌ر سیتی ده‌گیرسێته‌وه.
مۆرینهۆ به ئاواته‌كه‌ی ده‌گات
مۆرینهۆ به هۆی كێشه به‌رده‌وامه‌كانی له‌گه‌ڵ یاریزانه‌كان و سزای به‌رده‌وامی له لایان ناوبژیوانان سه‌ره‌نجام بۆ دووه‌مینجار له یانه‌ی بلووزی له‌نده‌نی ده‌ركرا. له ئێسته‌دا ئاینده‌ی ئه‌و یانه‌یه به زۆر یانه‌ی گه‌وره ده‌به‌ستنه‌وه، به‌شێكیان پێیانوایه مۆرینهۆ چاوه‌ڕوانی یه‌ك په‌یوه‌ندی ته‌له‌فۆنی فلۆرێنتینۆ پیرێزی سه‌رۆكی یانه‌ی ریال ده‌كات تا جارێكی دیكه بیگه‌رێنێته‌وه یانه‌ی شاهانه كه ئێسته زۆرینه‌ی هانده‌رانی یانه‌كه داوای ده‌ركردنی رافائێل بێنیتێزی راهێنه‌ر ده‌كه‌ن.
به‌شێكی دیكه له رۆژنامه‌كان ئاماژه به گه‌ڕانه‌وه مۆرینهۆ بۆ یانه‌ی پۆرتۆی پورتوگالی ده‌كه‌ن، هه‌ندێكیشیان ڕایانوایه مۆرینهۆ له یانه‌ی پاریس سانجێرمان نزیكه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی هه‌موو گریمانه‌كانی پوچه‌ڵ كرده‌وه، ئه‌و راپۆرته هه‌واڵه‌ی رۆژنامه‌ی ده‌یلی مه‌یلی ئینگلیزی بوو كاتێك رایگه‌یاند مۆرینهۆ له شوێنی لویس ڤان خاڵ ـی راهێنه‌ری یانه‌ی مانچسته‌ر یونایتد ده‌ستبه‌كار ده‌بێت.
ئه‌گه‌ر بێت و مۆرینهۆ ئه‌ركی یانه‌ی شه‌یتانه‌كان له ئه‌ستۆ بگرێت ئه‌وا ئه‌و خه‌ونه‌ی دێته دی كه پێشتر رایگه‌یاند بوو مێژووی راهێنه‌رایه‌تی ئه‌و ناته‌واو ده‌بێت ئه‌گه‌ر مانچسته‌ر یونایتدی تێدا نه‌بێت.
ئه‌گه‌ر ئه‌م خه‌ونه‌ی بێته‌دی، مۆرینهۆ به ئاواتی گه‌وره‌ی خۆی ده‌گات، چونكه هه‌میشه ئه‌وه‌ی دركاندووه كه مێژووی ڕاهێنه‌رایه‌تی ئه‌و ناته‌واو ده‌بێت ئه‌گه‌ر مانچسته‌ر یونایتدی تێدا نه‌بێت.
پێشتریش ئه‌لێكس فێرگسۆن ئه‌و راهێنه‌ره پورتوگالییه‌ی بۆ شوێنگره‌وه‌ی خۆی ده‌ستنیشان كرد بوو، به‌ڵام دواتر به‌هۆی ره‌فتار و شه‌رانگێزییه‌كه‌ی ئیداره‌ی یانه‌ی شه‌یتانه‌كان ره‌تیان كرده‌وه به مۆرینهۆ رازیبن، چونكه پێیانوابوو ئه‌و جۆره كه‌سایه‌تییه له‌گه‌ڵ ئیداره و مێژووی ئه‌و یانه‌یه ناگونجێت.
داهاتووی گواردیۆلاش ئاشكرا بوو
ماوه‌یه‌كی زۆریشه ده‌زگا راگه‌یاندنه‌كان ئاماژه به تازه‌نه‌كردنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌ی گواردیۆلا له‌گه‌ڵ بایرن میونشن ده‌كه‌ن، شوێنه‌كه‌ی گواردیۆلایش به كارلۆ ئه‌نچیلۆتی پڕ ده‌كرێته‌وه، زۆرینه‌ی راگه‌یاندنه‌كان له‌سه‌ر ئه‌وه كۆكن كه گواردیۆلا بۆ وه‌رزی دادێ له شوێنی مانوێل پیلیگرینی له یانه‌ی مانچسته‌ر سیتی ده‌ستبه‌كار ده‌بێ، ئه‌گه‌ر ئه‌ویش ڕووبدات دێربی مانچسته‌ر كه مۆرینهۆ و گواردیۆلا به‌ره‌نگاری یه‌كتر ده‌كاته‌وه وه‌ك كلاسیكۆی ئیسپانیای پێشووی لێ دێته‌وه و كه هه‌میشه شه‌ڕ و توندوتیژی لێ ده‌كه‌وته‌وه.
مۆرینهۆ له‌م وه‌رزه‌دا ڕه‌شترین مێژووی له پرێمه‌ر لیگ بۆ خۆی و یانه‌ی چێلسی نووسییه‌وه، به‌وپێیه‌ی له 16 یاری 3 یاری بردووه‌ته‌وه، 4 یه‌كسانبوون و 9 دۆڕاندن و له ڕیزبه‌ندی 16ـه‌مینی خولی ئینلیگیزیدا بوو كاتێك ئه‌و یانه‌ی جێهێشت، دوای رۆیشتنیشی له‌و یانه‌یه، گۆس هیدینگ راهێنه‌ره تازه‌كه‌ی یانه‌ی چێڵسی یه‌كه‌مین سه‌ركه‌وتنی خۆی له دژی سه‌نده‌رلاند بۆ یانه‌كه‌ی تۆمار كرد. گواردیۆلایش له‌گه‌ڵ یانه‌ی بایرن میونشن لوتكه‌ی بۆندیسلیگای گرتووه و له هاوینی ئه‌مساڵ گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ یانه باڤارییه‌كه كۆتایی دێت.