روسیا به په‌سندكردنى یاسایه‌ك خۆى له ئه‌ورپا داده‌بڕێت
به‌پێی ئه‌و یاسایه دادگای ده‌ستوری رووسیا بۆی هه‌یه بڕیاربدات به جێبه‌جێكردن یاخود هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی بڕیاره‌كانی دادگای مافی مرۆڤی ئه‌وروپا،
K24 - مۆسكۆ
په‌سه‌ندكردنی یاسایه‌كی نوێ له‌لایه‌ن سه‌رۆكی رووسیاوه، رووبه‌ڕووی ره‌خنه‌و ناڕه‌زایی ناوخۆ‌و نێوده‌وڵه‌تی بووه‌وه، به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌م یاسایه رێگا به دادگای ده‌ستوری رووسیا ده‌دات بڕیاره‌كانی دادگای مافی مرۆڤی ئه‌وروپی هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه.
په‌رله‌مانی رووسیا یاسایه‌كی ده‌ركرد، به‌پێی ئه‌و یاسایه دادگای ده‌ستوری رووسیا بۆی هه‌یه بڕیاربدات به جێبه‌جێكردن یاخود هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی بڕیاره‌كانی دادگای مافی مرۆڤی ئه‌وروپا، ئه‌گه‌ر دادگای رووسیا پێی وابوو یاسایه‌كه دژی ده‌ستورو به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی رووسیایه.
دوای په‌سه‌ندكردنی یاساكه له‌لایه‌ن ڤلادیمێر پوتین سه‌رۆكی ئه‌و وڵاته، ناڕه‌زایی به‌شێك له رۆژنامه‌نووسانی رووسیای لێكه‌وته‌وه‌و په‌سه‌ندكردنی ئه‌و یاسایه‌یان به خنكاندنی ماف و ئازادییه‌كان له رووسیا وه‌سفكرد، هه‌روه‌ك به‌شێك له‌و ناڕه‌زاییانه، ده‌رچوونی ئه‌و یاسا تازه‌یان به لادان له سیستمی دیموكراسی و به‌نده‌كانی ده‌ستوری رووسیا له‌قه‌ڵه‌مدا.
ره‌خنه‌گران له‌و بڕوایه‌دان، جێبه‌جێكردنى ئه‌و یاسایه، رووسیا ده‌خاته ریزی وڵاتانی وه‌كو سووریا و كۆریای باكوور.
هاوكات (ئیگر یاكفنكا) یه‌كێك بوو له‌و رۆژنامه‌نووسه رووسیانه‌ی دادگاكانی رووسیای به گه‌نده‌ڵ و لایه‌ندار وه‌سفكرد.
یاكفانكا، له‌و بڕوایه‌دایه، ئه‌و هه‌نگاوه ده‌بێته هۆی بێبه‌شكردنی دانیشتوانی رووسیا له یه‌كێك له مافه‌كانی هاوڵاتیبوون كه په‌نا بردنه بۆ دادگا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان.
رێكخراوی چاودێری مافی مرۆڤ (هیومان رایتس وۆچ) كه رێكخراوێكی نێوده‌وڵه‌تیه، ره‌خنه‌ی له‌و یاسایه‌ی رووسیا گرت و رایگه‌یاند، یاساكه رێگره له‌وه‌ی قوربانییه‌كانی مافی مرۆڤ له رووسیا په‌ناببه‌ن بۆ دادگا نێوده‌وڵه‌تیه‌كان.
رووسیا له ساڵی 1996 به‌ڵێننامه‌ی ئه‌وروپی بۆ ماف و ئازادییه‌كانی، واژوو كردووه و به گوێره‌ى ئه‌و به‌ڵێننامه‌یه پێویسته رووسیا پابه‌ندى بڕیاره‌كانى دادگاى مافى مرۆڤى ئه‌وروپا بێت.
سه‌رچاوه: ئه‌لجه‌زیره نیت.