ئه‌وروپاییه‌كان له‌ باره‌ى ناسنامه‌ى ئیخوانه‌وه‌ هاوڕا نین

ئه‌و رێكخراوه‌ له‌ لایه‌ن ئه‌وروپیه‌كانه‌وه‌ نه‌خراوه‌ته‌ لیستى گرووپه‌ تیرۆریستییه‌كانه‌وه‌

K24 

پشتگیری له‌ توندڕه‌وی یاخود بێلایه‌نی ئیخوان موسلمین، جارێكی دیكه‌ له‌گه‌ڵ بڵاوبوونه‌وه‌ی راپۆرتێكی هه‌ڵسه‌نگاندنی به‌ریتانی، ئه‌م بابه‌ته‌ هاته‌وه‌ نێو گفتوگۆو گه‌نگه‌شه‌كردن.

راپۆرتێكی به‌ریتانی هه‌ڵسه‌نگاندنێكی ئه‌نجامداوه‌ بۆ ئیخوان موسلمین، له‌و راپۆرته‌ قه‌باره‌ و بوونی ئیخوان موسلمینى له‌ ئه‌وروپا وروژاندوه‌.

له‌ راپۆرته‌كه‌دا ئه‌و رێكخستنه‌ ئیسلامییه‌ی وه‌كو رێكخراوێكی تیرۆرستی پۆڵین نه‌كردووه‌، به‌پێچه‌وانه‌ی بڕیاری ده‌سه‌ڵاتدارانی وڵاتی میسر كه‌ (ئیخوان موسلمین)یان وه‌كو رێكخراوێكی "تیرۆرستی" له‌قه‌ڵه‌مداوه‌. 

له‌ راپۆرته‌كه‌دا هاتووه‌: "به‌شێك له‌ ئه‌ندامانى ئیخوان موسلمین ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌یان لێچاوه‌ڕوانده‌كرێت په‌یوه‌ندى به‌ گرووپه‌ تیرۆریستییه‌كانه‌وه‌ بكه‌ن، ئه‌مه‌ش سه‌رده‌كێشت بۆ كرده‌وه‌ى توندوتیژى".

له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌و رێكخراوه‌ له‌ لایه‌ن ئه‌وروپیه‌كانه‌وه‌ نه‌خراوه‌ته‌ لیستى گرووپه‌ تیرۆریستییه‌كانه‌وه‌.

باسكردن له‌ ناسنامه‌ى رێكخراوى ئیخوان موسلیمین دواى ئه‌وه‌ دێت، كه‌ حكومه‌تى میسر به‌ سه‌دان ئه‌ندامى ئه‌و رێكخراوه‌ى رووبه‌ڕووى دادگا كردووه‌ته‌وه‌ و تۆمه‌تى "تیرۆریست" بوونى خستووه‌ته‌ پاڵیان.

هاوكات، به‌ گوێره‌ى یاساى نوێ له‌ میسر، ئیخوا وه‌ك رێكخراوێكى سیاسى قه‌ده‌غه‌ كراوه‌.

دواى ئه‌وه‌ى ئیخوانه‌كان له‌ میسر ده‌سه‌ڵاتیان گرته‌ ده‌ست، لایه‌نه‌ نه‌یاره‌كانیان ئه‌وانیان به‌ پێشێلكردنى ماف و ئازادییه‌كان تۆمه‌تبار كرد.

له‌ سه‌ره‌تاى ته‌مموزى 2013دا له‌ لایه‌ن فه‌رمانده‌ى باڵاى سووپاى میسره‌وه‌ ژه‌نه‌راڵ عه‌بدول فه‌تاح سیسى كۆتایى به‌ ده‌سه‌ڵاتى ئیخوانه‌كان هێنرا.

دواى رووخانى ده‌سه‌ڵاتى ئیخوان، حكومه‌تی میسر له‌ساڵی 2013 ، ئه‌و رێكخراوه‌ى وه‌ك رێكخراوێكی "تیرۆرستی" هه‌ژماركردو سه‌رجه‌م چالاكییه‌كانیی قه‌ده‌غه‌كرد به‌ مافی خۆپیشاندانیشه‌وه‌.

به‌ راى شاره‌زایانى ره‌وشى سیاسى میسر، سه‌ره‌ڕاى رێگرییه‌كانى حكومه‌ت، هێشتا ئیخوانه‌كان یه‌كێك له‌ لایه‌نه‌ به‌هێزه‌كانى میسرن له‌ رووى ژماره‌ى جه‌ماوه‌ره‌وه‌.

 

 

سه‌رچاوه‌: دوێتچه‌ڤێله‌.