باشترین پێكهاته‌ی لالیگا ئاشكرا كرا
پێنج یاریزانی یانه‌ی ڕیال مه‌دریدی له‌خۆ گرتووه
K24 ـ ژووری هه‌واڵ
دوای كۆتایی هاتنی یارییه‌كانی گه‌ڕی شازده‌یه‌می لالیگای ئیسپانیا، پێكهاته‌ی نموونه‌یی ئه‌و هه‌فته‌یه ڕاگه‌یاندرا.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، 21 كانوونی یه‌كه‌م/ دیسه‌مبه‌ری 2015، ماڵپه‌ری WhoScoredـی تایبه‌ت به ئامار و هه‌ڵسه‌نگاندنی یاریزانانی تۆپی پێ له كۆتایی هه‌ر گه‌ڕێكی لالیگا پێكهاته‌ی نموونه‌یی دیاریی ده‌كات.
ئه‌مه‌ش پێكهاته‌كه‌یه:
گۆڵپارێز: ئیدریس كامینی ـ ماله‌گه
به‌رگری: (كۆستا ـ ڤیاریال)، (ئه‌یسامی ـ لاس پاڵماس)، (ئاریباس ـ دیپۆرتیڤۆ) و (دانێلۆ ـ ریال مه‌درید).
ناوه‌ڕاستكار: (كریستیانۆ ـ ریال مه‌درید)، (جه‌یمس رۆدریگێز ـ ریال مه‌درید)، (سان خۆزێ ـ ئه‌تله‌تیك بلباو) و (گاریس به‌یل ـ ریال مه‌درید).
هێرشبه‌ر: (كه‌ریم بنزیما ـ ریال مه‌درید)، (باكامبۆ ـ ڤیاریال).