وه‌زاره‌تی به‌رگریی عێراق: داعش رێگە نادات دانیشتوانی رومادی دەرباز بن
K24
وه‌زاره‌تی به‌رگریی عێراق رایگه‌یاند چه‌كدارانی گرووپی داعش رێگە نادەن دانیشتوانی مه‌ده‌نیی شاری رومادی جێبهێڵن به‌ر له هێرشی چاوه‌ڕوانكراوی سوپای عێراق بۆ سەر ناوەندی شارەکە کە لە بندەستی داعشدایە.
نه‌سیر نووریی، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی به‌رگریی عێراق راشیگەیاند: چه‌ندین خێزان له شاری رومادی (ناوەندی پارێزگای ئەنبار لە رۆژئاوای عێراق) ده‌یانه‌وێ خۆیان رزگار بكه‌ن له ده‌ست چه‌كدارانی داعش و شاره‌كه جێبهێڵن، به‌ڵام داعش رێگه‌یان پێنادات، چونکە داعش خەڵکی مەدەنی بندەستی خۆی وەک قاڵغان به‌كاردێنێت.
نه‌سیر نووریی ژمارەی ئەو خێزانانەی ئاشکرا نەکرد کە دەیانەوێ لە بندەستی داعش لە رومادی هەڵبێن.
یه‌كشه‌ممه‌ی رابردوو فڕۆكه‌كانی سوپای عێراق چه‌ندین بڵاوكراوه‌یان لە ئاسمانی شاری رومادی به‌ردایه‌وه، تێیدا داوایان له دانیشتوانی رومادی کرد لە ماوەی 72 کاتژمێر شارەکەیان جێبهێڵن.
بەپێی هەواڵگریی عێراق ژماره‌ی چه‌كدارانی داعش لە ناوەندی شاری رومادی لە نێوان 250 تا 300 چه‌كدار دەبن.