هاوپه‌مانێتی نێوده‌وڵه‌تیی: بەغدا رازی بووە هێز رەوانەی عێراق بکەین
K24
له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه‌ی كاتژمێری سفر بۆ گرتنەوەی شاری رومادی، هاوپه‌مانێتی نێوده‌وڵه‌تیی رایگەیاند کە حكوومه‌تی عێراق ره‌زامه‌ندیی نیشانداوه هێزه سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مریكا رەوانەی خاكی ئەو وڵاتە بکرێن.
ستیڤ وارن، گوته‌بێژی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانێتی نێوده‌وڵه‌تیی له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا له بارەگای باڵوێزخانەی ئه‌مریكا له به‌غدا، راشیگەیاند کە: حه‌یده‌ر عه‌بادیی، سه‌رۆك وه‌زیران عێراق رازی بووه به‌شێك له هێزه‌كانی سوپای ئه‌مریكا كه ژماره‌یان له 200 یه‌كه‌ی سه‌ربازیی تێناپەڕێ رەوانەی خاکی ئەو وڵاتە بکرێن.
ستیڤ وارن ئه‌وه‌شی خستەڕوو كه: هێزه‌كانیان تاكوو ئێستا له عێراق 6000 هێرشی ئاسمانیان ئەنجامداوە و بەهۆی چڕیی بوردومانه‌كان داعش له 40%ی ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی خۆی (لە عێراق) له‌ده‌ستداوه و چاوه‌ڕوان ده‌كرێت لە داهاتوویەکی نزیکدا داعش رووبەڕووی تێكشكانێكی دیكه بكرێته‌وه.
له وه‌ڵامی پرسیارێك سه‌باره‌ت به بوونی هێزی ئیتاڵیا لە عێراق، گوته‌بێژی هاوپه‌یمانێتی نێوده‌وڵه‌تیی رایگه‌یاند: حكوومه‌تی عێراق گرێبه‌ستێكی له‌گه‌ڵ ئیتاڵیا هەیە بۆ نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی به‌نداوی مووسڵ، ئه‌و هێزه ئیتاڵییه له‌وێ جێگیركراون بۆ پاراستنی كارمه‌ندانی ئیتاڵیا.
ئەمە لە کاتێکدایە یه‌كشه‌ممه‌ی رابردوو سوپای عێراق داوای له دانیشتوانی شاری رومادی ناوەندی پارێزگای ئەنبار لە رۆژئاوای عێراق کرد لە ماوەی 72 کاتژمێر شارەکەیان جێبهێڵن، چونکە سوپا بەنیازە هێرش بکاتە سەر رومادی و لە بندەستی داعشی دەربکات.