تۆپوهشێنهكانی لهندهن دهوڵهمهندهكانیان له زهوی دا
له لوتكهی خولهكه نزیك بوونهوه
K24 ـ ژووری ههواڵ
یانهی ئارسیناڵ له دوایين یاری خولی ئینگلیزی له ساڵی 2015 له یانهی مانچستهرسیتی ركابهری بردهوه و جیاوازیی خاڵهكانی لهگهڵ مان سیتی كه یهك خاڵ بوو بهرزی كردهوه بۆ چوار خاڵ و پلهی دووهمی ریزبهندی خولی پریمهرلیگی گرته دهست.
سەرەتا یانەی میوان ھەوڵی دا زوو گۆڵ تۆمار بكات، بەڵام پیتەر چیك رێگری لەمەكرد.
لەبەرامبەردا ئەندازیاری ناوەراستی ئەرسنال، مەسعود ئۆزێل پاسێكی جوانیدا و تیۆ والكۆتیش خستیە گۆڵ و پێشكەوتن.
لەكاتێكدا پلگرینی چاوی لە قاچی یاریزانەكانی بوو گۆڵی یەكسان بوون تۆمار بكەن،
بەڵام ئۆزێل لەخەوەكەیان ھەڵیساندن و جارێكی دیكە بەپاسێكی جوان و لێدانیێكی بەھێزی ئۆلیڤەر جیڕۆ، ئەرسنال نیوەی یەكەمی بەدوو گۆڵ بەكۆتا ھێنا و بەدڵخۆشی یاریزانانی گەڕانەوە ژووری جل گۆرین.
لە نیوەی دووەم پلگرینی راھێنەری مان سیتی گۆرانكاری لەپێكھاتەكەی كرد تاوەكوو بتوانێت گۆرانكاری لەئەنجامەكە بكات، بەڵام بەرگریكارانی ئەرسنال تا دواخولەكی یاری ڕێگریان لەسەرجەم ھێرشەكانی رحیم و ھاوڕێكانی كرد.
دواتر لە خولەكی82 یایا تۆرێ گۆڵێكی بۆ یانەكەی تۆمار كرد و ئەنجامەكەی لەیەكتر نزیك كردەوە.
دوای ئەمە تۆڕی ھیچ لایەكی دیكە نەھەژێنرا و یاری بە سەركەوتن و بەدەست ھێنانی سێ خاڵ بۆ كوڕانی ئارسن ڤینگەر بەكۆتا ھات.
لەدەستدانی سێ خاڵ یانە مان سیتی ھەنگاوێك لە ملمانێ كردن دوورخستەوە و ئەرسنالیش بە 36 خاڵ و بەجیاوازی دوو خاڵ لە دوای یانەی لیستەرەوە دەبینرێت.