چین خۆی له‌نێوان توركیا و رووسیا یه‌كلا كرده‌وه
فڕۆكه‌كه‌ی رووسیا له ئاسمانی سووریا، زیانی به هه‌وڵه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان گه‌یاند
K24 - هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی چین رایگه‌یاند، خستنه‌خواره‌وه‌ی فڕۆكه‌كه‌ی رووسیا له ئاسمانی سووریا، زیانی به هه‌وڵه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان گه‌یاند له شه‌ڕی دژی داعش.
هۆنگ لی، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی چین رایگه‌یاند، فڕۆكه رووسییه‌كه له‌سه‌ر داوای سووریا له شه‌ڕی دژی داعش ئه‌ركه‌كانی خۆی به‌جێده‌هێنا.
هه‌روه‌ها گوتیشی: "فڕۆكه‌كه له ساته‌وه‌ختی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر و بۆردومانكردنی مۆڵگه‌كانی تیرۆریستان خرایه خواره‌وه و ئه‌وه‌ش به زیان بۆ سه‌ر هه‌وڵه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان له شه‌ڕی دژی داعش داده‌نرێت".
مانگی رابردوو، فڕۆكه‌یه‌كی جه‌نگی رووسیا، له جۆری سوخۆی سو-24، له‌لایه‌ن فڕۆكه‌یه‌كی جه‌نگی توركیاوه خرایه خواره‌وه، به‌رپرسانی باڵای توركیاش رایانگه‌یاند فڕۆكه‌كه سنووری ئاسمانی وڵاته‌كه‌یانی به‌زاندبوو.