ئه‌نچیلۆتی ئه‌م یاریزانه‌ی بۆ بایرن میونشن كردووه‌ته ئامانج
پێشتر یاریزانی یانه‌ی ریال مه‌درید بووه
K24 ـ ژووری هه‌واڵ
دوای ئه‌وه‌ی یانه‌ی بایرن میونشن به فه‌رمی رایگه‌یاند كه بۆ هاوینی داهاتوو كارلۆ ئه‌نچیلۆتی شوێنی گواردیۆلا ده‌گرێته‌وه، ئه‌و راهێنه‌ره ئیتاڵیاییه‌یش له ئێسته‌وه یاریزانێكی بۆ یانه‌ی باڤاری كردۆته ئامانج.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، 23 كانوونی یه‌كه‌م/ دیسه‌مبه‌ری 2015، ماڵپه‌ری Daily mailyـی به‌ریتانیا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه ئه‌نچیلۆتی داوای یاریزانی ئه‌رژه‌نتینی یانه‌ی ناپۆلی گۆنزالۆ هیگواینی بۆ بایرن كردووه.
كردووه.
رۆژنامه‌ی ASـی ئیسپانیایش جه‌ختی له‌وه كردۆته‌وه كه هیگواین بۆته ئامانجی یانه‌ی باڤاری ئه‌ڵمانیا. ئه‌مه‌یش له كاتێكدایه كه ئه‌و یاریزانه ئه‌رژه‌نتینییه ئه‌م وه‌رزه له خولی پله‌یه‌كی تۆپی پێی ئیتاڵیا ئاستێكی به‌رز پێشكه‌ش ده‌كات و لوتكه‌ی گۆڵكارانی خوله‌كه‌شی گرتووه.
به‌پێی هه‌مان سه‌رچاوه‌یش ئاستبه‌رزی هیگواین له‌م وه‌رزه‌دا سه‌رنجی زۆرێك له یانه گه‌وره‌كانی ڕاكێشاوه، له‌وانه پاریس سان جێرمان، ئارسناڵ و مانچسته‌ر سیتی.
هیگواین ئه‌م وه‌رزه به 16 گۆڵ سه‌رلیستی گۆڵكارانی سیریا ئه‌ی گرتووه و یانه‌كه‌شی به كۆكردنه‌وه‌ی 35 خاڵ له خانه‌ی سێیه‌مه و به جیاوازی یه‌ك خاڵ له یانه‌ی ئینته‌ر میلانی پێشه‌نگ دووره.