گۆڵپارێزێكی بارسێلۆنا خه‌ڵاتی باشترینی 2015ـی پێبه‌خشرا
به‌هۆی ئه‌و خه‌ڵاته‌وه هه‌ست به شانازی ده‌كات
k24 ـ ژووری هه‌واڵ
گۆڵپارێزی یانه‌ی بارسێلۆنا كلاودیۆ براڤۆ خه‌ڵاتی باشترین یاریزانی له لایه‌ن تۆری رؤژنامهنووسانی وڵاته‌كه‌ی پێبه‌خشرا.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، 23 كانوونی یه‌كه‌م/ دیسه‌مبه‌ری 2015، له هه‌واڵێكی ماڵپه‌ری El mundo deportivoـی كه‌ته‌لۆنیادا هاتووه
كه كڵاودیۆ براڤۆی گۆڵپارێزی یانه‌ی بارسا بارسێلۆنا دوای بردنه‌وه‌ی نازناوی جامی جیهانی یانه‌كان له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌ی راسته‌وخۆ له‌لایه‌ن رۆژنامه‌نووسانی وڵاته‌كه‌ی
به باشترین وه‌رزشكاری چیللی 2015 دیاریی كرا.
براڤۆ رۆژی سێشه‌ممه‌ی رابردوو گه‌رایه‌وه وڵاته‌كه‌ی و دوای وه‌رگرتنی خه‌ڵاته‌كه‌شی رایگه‌یاند كه هه‌ست به شانازییه‌كی گه‌وره ده‌كات و ده‌شڵێـت:
"ئێسته خۆم به قه‌رزاری وڵاته‌كه‌م ده‌زانم هه‌رگیزیش له بیرتان ناكه‌م."
براڤۆ له 2015 جامی كۆپا ئه‌مه‌ریكای بۆ یه‌كه‌مینجار له مێژوودا بۆ هه‌ڵبژارده‌ی تۆپی پێی چیللی برده‌وه، له‌گه‌ڵ یانه‌ی بارسێلۆنایش نازناوی لا لیگا و
جامی كۆپا ئه‌مه‌ریكا، جامی شای ئیسپانیا، چامپیۆنس لیگ، جامی سووپه‌ری ئه‌ورووپا و جامی جیهانی یانه‌كانی برده‌وه.