ریال یاریزانێك ده‌كڕێ به مه‌كینه‌ی گۆڵتۆماركردن ناسراوه
یانه‌كه‌ی شه‌ڕی مان و نه‌مان بۆ مانه‌وه‌ی ده‌كه‌ن
K24 ـ ژووری هه‌واڵ
سه‌رۆكی یانه‌ی ریال مه‌درید به‌شێوه‌یه‌كی نهێنی هه‌وڵه‌كانی بۆ گواستنه‌وه‌ی گۆڵكارێكی یانه‌ی بایرن میونشنی ئه‌ڵمانیا ده‌ست پێكردووه، كه به مه‌كینه‌ی گۆڵتۆمار كردن ناسراوه، به‌ڵام تاكه به‌ربه‌ست له‌به‌رده‌م ئه‌م سه‌رۆكه بازرگانه ئه‌نچیلۆتی ـیه كه مانه‌وه و پارێزگاریكردنی ئه‌و یاریزانه‌ی كردۆته مه‌رجی وه‌رگرتنی ئه‌ركی راهێنانی یانه‌ی بایرن میونشن له هاوینی داهاتوو.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، 23 كانوونی یه‌كه‌م/ دیسه‌مبه‌ری 2015، رۆژنامه‌ی ASـی ئیسپانیا هه‌واڵی چوونی گۆڵكاری پۆڵه‌ندی یانه‌ی بایرن میونشن رۆبێرت لیڤاندۆڤسكی به ئه‌گه‌رێكی نزیك وه‌سف كرد، هه‌ڵبه‌ت باس له‌وه‌یش كرا بوو كه كارلۆ ئه‌نچیلۆتی راهێنه‌ری داهاتووی یانه‌ی بایرن میونشن داوای له ئیداره‌ی یانه‌كه‌ی كردووه بۆ مانه‌وه‌ی ئه‌و یاریزانه شه‌ڕی مان و نه‌مان بكه‌ن.
رۆژنامه‌ی AS به‌ڵگه‌یه‌كی به‌هێزی بۆ گواستنه‌وه‌ی ئه‌و یاریزانه له لایه‌ن ریال مه‌دریده‌وه هێناوه‌ته‌وه، ئه‌ویش سیزاری كوچارسكی ـیه كه به‌ڕێوه‌به‌ری كاره‌كانی لیڤاندۆڤسكییه كه له یاریگه‌ی سانتیاگۆ بێرنابیۆی تایبه‌ت به یانه‌ی شاهانه بینراوه.
لیڤاندۆڤسكی ته‌مه‌ن 27 ساڵان، ئه‌م وه‌رزه له بۆندیسلیگا به 15 گۆڵ له ریزبه‌ندی دووه‌می گۆڵكارانی خوله‌كه‌ی دێت، له چامپیۆنس لیگیش له قۆناخی كۆمه‌ڵه‌كان 7 گۆڵی هه‌یه و له دوای كریستیانۆ رۆناڵدۆی پێشه‌نگی گۆڵكارانی پاڵه‌وانییه‌تییه‌كه دێت كه یاریزانه پورتوگالییه‌كه 11 گۆڵی هه‌یه.