به ڤیدیۆ.. یاریزانێكی بۆكسێن به یه‌ك لێدان گیانی له‌ده‌ستدا
به‌هۆی لێدانێكی یه‌كلاكه‌ره‌وه گیانی له‌ده‌ستدا
K24 - هه‌ولێر:
یاریزانێكی بۆكسێنی ئه‌مه‌ریكی به ره‌گه‌ز یه‌مه‌نی، له یارییه‌كدا له ویلایه‌تی كینكه‌رتی ئه‌مه‌ریكا، به‌هۆی لێدانێكی یه‌كلاكه‌ره‌وه گیانی له‌ده‌ستدا.
حه‌مزه عه‌لی جه‌همی، له چوارچێوه‌ی پاڵه‌وانێتییه‌كی بۆكسێنی له ئه‌مه‌ریكا، دوای ئه‌وه‌ی لێدانێكی به‌هێز ئاراسته‌ی كه‌للـه سه‌ری ده‌كرێت، له‌هۆش خۆی ده‌چێت و له‌لایه‌ك تیمی پزیشكییه‌وه ده‌گه‌یه‌نرێته نه‌خۆشخانه.
جه‌همی ته‌مه‌ن 19 ساڵ، به‌هۆی لێدانه‌كه‌وه دووچاری خوێنبه‌ربوون بووه له سه‌ریدا و به‌و هۆیه‌وه له نه‌خۆشخانه گیانی له‌ده‌ستدا.
جه‌همی، هه‌رچه‌نده هێشتا 20 ساڵی تێپه‌ڕنه‌كردبوو، چه‌ندین نازناوی پاڵه‌وانێتی "رۆنگ ساید"ی نێوده‌وڵه‌تی به‌ده‌ستهێناوه، كه له ساڵی 2012 له ویلایه‌تی كینساسی ئه‌مه‌ریكا به‌ڕێوه‌چوو.