خولی نایابی تۆپی پێی كوردستان به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی له 2006ـه‌وه به‌ڕێوه ده‌چێت، له یه‌كه‌مین وه‌رزی خوله‌كه‌یش یانه‌ی دهۆك نازناوه‌كه‌ی به‌ده‌ستهێناوه، هه‌ریه‌ك له یانه‌كانی بروسك و هه‌ولێریش هه‌ڵگری 2 نازناوی خوله‌كه‌ن، یانه‌ی هه‌ندرێنیش بووه پاڵه‌وانی وه‌رزی 2010 ـ 2011، یانه‌ی زێره‌ڤانی شاری دهۆكیش هه‌ڵگری نازناوی 3 خولی له‌سه‌ریه‌كی رابردووه.
ئه‌نجامی یارییه‌كانی ئه‌مڕۆی خولی نایابی كوردستان بزانه
كاردانه‌وه‌ی راهێنه‌ران چی بوو؟
K24 ـ هه‌ولێر
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ كۆتایی به یارییه‌كانی گه‌ڕی یه‌كه‌می وه‌رزی نوێی خولی نایابی فاستلینكی كوردستان بۆ تۆپی پێ هات و ئه‌نجامی چاوهڕواننهكراویشی تێدا بوو.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی، 25 كانوونی یه‌كه‌م/ دیسه‌مبه‌ری 2015، 3 یارییه‌كه‌ی دیكه‌ی گه‌ڕی یه‌كه‌م به كۆتا هات. یانه‌ی نه‌ورۆزی شاری سلێمانی له شارۆچكه‌ی پیرمام بووه میوانی یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر، یارییه‌كه‌ش به سه‌ركه‌وتنی یانه‌ی پێشمه‌رگه به ئه‌نجامی (2 ـ 1) گۆڵ كۆتایی هات.
بۆچوونی هه‌ردوو راهێنه‌ر
ئه‌رسه‌لان جه‌لال، راهێنه‌ری یانه‌ی نه‌ورۆز له لێدوانێكدا بۆ كوردستان 24 ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد كه ده‌ستپێكی هه‌موو خولێك سه‌خته، ده‌شڵێت: ئێمه ئه‌مڕۆ له به‌رانبه‌ر یانه‌یه‌ك یارییه‌كه‌مان دۆڕاند كه وه‌رزی رابردوو بۆ بردنه‌وه‌ی خوله‌كه به‌ربژێری سه‌ره‌كی بوون.
له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه، سه‌میر بابۆ راهێنه‌ری یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر بۆ كوردستان 24 هێمای بۆ ئه‌وه كرد كه ئه‌وان به هه‌ستیارییه‌وه خۆیان بۆ خوله‌كه ئاماده كردووه.
بابۆ گوتیشی: خولی ئه‌مساڵ جیاوازه و له ده‌ستدانی هه‌ر خاڵێكیش قه‌ره‌بوو كردنه‌وه‌ی سه‌خته، خۆشحاڵیشم كه له به‌رانبه‌ر یانه‌یه‌ك ئه‌مڕۆ سه‌ركه‌وتین كه وه‌رزی رابردوو له ریزبه‌ندی خوله‌كه له پێش ئێمه بوون.
گاره، برایه‌تی تووشی شۆك كرد
له هه‌ولێری پایته‌ختیش، یانه‌ی برایه‌تی نه‌یتوانی سوود له یاریگه و هانده‌رانی وه‌ربگرێت و له به‌رانبه‌ر یانه‌ی گاره‌ی تازه سه‌ركه‌وتوو بۆ خوله‌كه تووشی شكستێكی جه‌رگبڕ هات، كاتێك یارییه‌كه‌ی به ئه‌نجامی (1 ـ 3) گۆڵ دۆڕاند، به‌م ئه‌نجامه‌یش یانه‌ی گاره به 3 خاڵ و 3 گۆڵ لوتكه‌ی كۆمه‌ڵه‌كه‌ی گرت.
دهۆك و سۆلاڤیش خاڵه‌كانیان دابه‌ش كرد
له كه‌ركووكی دڵی كوردستانه‌وه، یانه‌ی دهۆك بووه میوانی یانه‌ی سۆلاڤی تازه سه‌ركه‌وتوو بۆ خوله‌كه، دوای ململانێیه‌كی زۆر، به‌ڵام هیچ كامێكیان نه‌یانتوانی تۆڕی یه‌كتر بهه‌ژێنن و یارییه‌كه به یه‌كسان بوون به‌بێ گۆڵ كۆتایی هات.