دواى 36 ساڵ قه‌ره‌بوو ده‌كرێنه‌وه
داوايان كردووه, هه‌ر یه‌كێكیان به‌بڕی 4 ملیۆن و 400 ھەزار دۆلار له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه قه‌ره‌بوو بكرێنه‌وه
K24 – هه‌ولێر:
رۆژنامەی نیویۆرك تایمزی ئەمه‌ریكی بڵاویكردەوە، دیپڵۆماتكارە بە بارمتەگیراوەكانی ئه‌مه‌ریكا، سكاڵایەكیان لە دژی ئێران تۆمار كردووە و داوايان كردووه, هه‌ر یه‌كێكیان به‌بڕی 4 ملیۆن و 400 ھەزار دۆلار له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه قه‌ره‌بوو بكرێنه‌وه.
ساڵی 1979 و لە سەرەتای ھاتنەسەركاری كۆماری ئیسلامی ئێران، ژمارەیەك خوێندكاری زانكۆ ھەڵیانكوتایە سەر باڵوێزخانەی ئه‌مه‌ریكا لە تاران و 66 دیپڵۆماتكاریان بە بارمتە گرت.
دوای نزيكه‌ى 36 ساڵ ساڵ كۆنگرێسی ولایەتە یەكگرتووەكانی ئه‌مه‌ریكا یاسایەكی پەسندكرد، بۆ ئه‌وه‌ی بنه‌ماڵه‌ی دیپلۆماتكاره ئه‌مه‌ریكییه‌كان بتوانن له رێگای یاساوه داوای قه‌ره‌بووكردنه‌وه بكه‌ن، به‌هۆی ئه‌و پێشێلكارییانه‌ی له كاتی هاتنه سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی رژێمی ئیسلامی ئێران به‌رامبه‌رییان كراوه.
بە گوێرەی ئەو یاسایە، بانكی پاریباسی فەڕەنسی، ناچارە لە بنەماڵەكانی هه‌ر یه‌ك له‌و دیپڵۆماتكارە ئه‌مه‌ریكییانه به بڕی 4 ملیۆن و 400 ھەزار دۆلار قەرەبوو بكاتەوە.
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)