به وێنه.. سیاسه‌ت پیری كردوون
سیاسه‌ت پیری كردوون

K24 - هه‌ولێر:
12 سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا ببینه، به‌ر له‌وه‌ی پۆستی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مه‌ریكا وه‌ربگرن، به به‌راورد به دوای ته‌واوبوونی ئه‌ركه‌كانییان، شێوه‌یان گۆڕاوه و سیاسه‌ت پیری كردوون.
- ئه‌براهام لینكۆڵن 1861-1865، ماوه‌ی 4 ساڵ سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا بووه.

- فرانكلین رووزڤێلت له ماوه‌ی 1933-1945، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا بووه، واتا 12 ساڵ، له‌ژێر گوشاری هاووڵاتییانی ئه‌مه‌ریكا، رێگای پێدرا بۆ جاری سێیه‌م خۆی بۆ پۆستی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مه‌ریكا كاندید بكاته‌وه و سه‌ركه‌وتنیشی به‌ده‌ستهێنا.

- هاری ترومان له ساڵه‌كانی 1945-1953 سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا بووه، واتا 8 ساڵ.

- دوایت ئیزنهاوه‌ر، له ماوه‌ی 1953-1961 سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا بووه.

- جۆن كه‌نه‌دی، 1961-1963، ته‌نها ماوه‌ی 2 ساڵ سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا بوو، له ساڵی 1963 تیرۆركرا و تا ئێستاش چیرۆكی تیرۆركردنه‌كه‌ی جێگای گومانه.

- ریچارد نیكسۆن، 1969-1973 سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا بوو، دوای چوار ساڵ له پۆسته‌كه‌یدا مایه‌وه، به‌هۆی ئه‌وه‌ی له كه‌یسی وۆته‌رگه‌یت و سیخوڕیكردن به‌سه‌ر ركابه‌ره‌كانی له هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مه‌ریكا، ناچاركرا ده‌ست له‌كاربكێشێته‌وه‌و جێگره‌كه‌ی وه‌ك سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا ده‌ست به‌كاربوو.

- جیمی كارته‌ر 1979-1981، ماوه‌ی چوار ساڵ سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا بوو.

- رۆناڵد ریگان 1981-1989، ماوه‌ی هه‌شت ساڵ پۆستی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكادا بوو.

- جۆرج بووشی باوك، له ساڵی 1989-1993، چوار سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا بوو، له سه‌رده‌م جۆرج بووشی باوك، جه‌نگی كه‌نداو هه‌ڵگیرسا، دوای ئه‌وه‌ی له ساڵی 1990 عێراق كوه‌یتی داگیركرد، ئه‌مه‌ریكا بڕیاریدا هێزی زه‌مینی ره‌وانه بكات و سوپای عێراق له خاكی كوه‌یت وه‌ده‌ربنێت.

- بێڵ كلینتۆن 1993-2001، هاوسه‌ری هیلاری كلینتۆن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی پێشووی ئه‌مه‌ریكا و كاندیدی ئێستای دیموكراته‌كانی ئه‌و وڵاته بۆ پۆستی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مه‌ریكا، له هه‌ڵبژاردنی 2016ی ئه‌و وڵاته.

- جۆرج ده‌بلیو بووش 2001-2008، ماوه‌ی هه‌شت سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مه‌ریكا بوو، دوای ئه‌وه‌ی له ساڵی 2001 هه‌ردوو تاوه‌ری بازرگانی ئه‌مه‌ریكا له نیویۆرك ته‌قێندرایه‌وه، بڕیاری شه‌ڕی دژه تیرۆری ده‌ركرد و سوپای خۆی نارده ئه‌فغانستان، دواتریش بڕیاریدا هێرشبكاته سه‌ر عێراق و له ساڵی 2003 كۆتایی به رژێمی سه‌دام حوسێن هێنا.

- باراك ئۆباما 2008- 2016، ماوه‌ی هه‌شت سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا ده‌بێت، تاكو مانگی تشرینی دووه‌م/ نۆڤه‌مبه‌ری 2016 له‌و پۆسته‌دا ده‌بێت.

ئا: ا.م