ده‌ستگیرانه تازه‌كه‌ی كریستیانۆ ببینه
ده‌ستگیرانه ئه‌مجاره‌ی گۆرانیبێژه
K24 ـ ژووری هه‌واڵ
دوای جیانبوونه‌وه‌ی كریستیانۆ له ئیرینا شایكی رووسی، رۆژانه میدیایه‌كانی جیهان ناوی ئه‌و ئه‌ستێره پورتوگالییه‌یان به زۆر كچی تازه ده‌بستنه‌وه، ئه‌مجاره‌یان راگه‌یاندنه‌كان ده‌ستگیرانه تازه‌كه‌ی رۆناڵدۆ ئاشكرا ده‌كه‌ن.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه، 26 كانوونی یه‌كه‌م/ دیسه‌مبه‌ری 2015، ماڵپه‌ری Daily mailـی به‌ریتانیا، ده‌ستگیرانه تازه‌كه‌ی كریستیانۆ رۆناڵدۆی به خه‌ڵك و هه‌وادارانی ئه‌و یاریزانه ده‌ناسێنێت، یاره تازه‌كه‌ی ئه‌مجاره‌ی كریس گۆرانیبێژێكی ناسراوی ئه‌مه‌ریكایه به ناوی مێلایین مارتینێز.
هه‌مان سه‌رچاوه به‌ڵگه‌ی په‌یوه‌ندی نێوان كریستیانۆ و ئه‌م كچه ئه‌مه‌ریكیه‌یان بڵاو كرده‌وه كه تێیدا گۆڤاری (نه‌وا جه‌نه‌ت) كه میدیاییه‌كی عه‌ره‌بی مه‌غریبییه ئه‌م په‌یوه‌ندییه‌ی پشتڕاست كرده‌وه، كه تێیدا كریستیانۆ مانگێك له‌مه‌وبه‌ر گه‌شتی باكووری ئه‌فه‌ریقای كردووه، زۆرێك له راگه‌یاندنه‌كان پێیانوابوو بۆ بینینی هاوڕی عه‌ره‌به بۆكسێنه‌ره‌كه‌ی چووه كه ناوی (به‌در هاری)ـییه، به‌ڵام دواتر ده‌ركه‌وت ئه‌و یاریزانه ژوانێكی له‌گه‌ڵ خۆشه‌ویسته تازه‌كه‌ی هه‌بووه به ناوی مێلایین مارتینێز، به‌ڵام كاره‌كه ئه‌وه‌نده به‌نهێنی بووه ته‌نانه‌ت هیچ وێنه‌یه‌كی ئه‌و دووانه به‌یه‌كه‌وه نه‌كه‌وتۆته ده‌ست میدیایه‌كان.
دوو سالأ له‌مه‌وبه‌ر كریستیانۆ رۆناڵدۆ له‌گه‌ڵ ئیرینا شایك كچه نمایشكه‌ری جلوبه‌رگی رووسی جیابوونه‌وه، ئه‌و كچه هۆكاری جیاوونه‌وه‌كه‌شی بۆ ئه‌وه گه‌ڕاندۆته‌وه كه له‌گه‌ڵ كریستیانۆ هه‌ستی به به‌خته‌وه‌ری نه‌كردووه و په‌شیمانیش نییه له جیابوونه‌وه‌كه‌ی.