خراپترین پێكهاته‌ی پرێمه‌ر لیگ ئاشكرا كرا
نیوه‌ی پێكهاته‌ی یانه‌یه‌كی له‌خۆگرتووه
K24 ـ ژووری هه‌واڵ
دوای تێپه‌ڕبوونی 17 هه‌فته له خولی نایابی تۆپی پێی ئینگلیزی، خراپترین پێكهاته‌ی خوله‌كه بۆ وه‌رزی 2015 ـ 2016 راگه‌یاندرا.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه، 26 كانوونی یه‌كه‌م/ دیسه‌مبه‌ری 2015، رۆژنامه‌ی Sunـی به‌ریتانیا خراپترین پێكهاته‌ی پرێمه‌ر لیگی ئاشكرا كرد كه نیوه‌ی پێكهاته‌كه‌یش به یاریزانی یانه‌ی چێڵسیی له‌نده‌نی پڕ كراوه‌ته‌وه.
ئه‌مه‌یش پێكهاته‌كه‌یه:
گۆڵپارێز: جۆن رۆدی ـ نۆریچ سیتی. به‌رگری: ئیڤانۆڤیچ ـ چێلسی، جۆن تێری ـ چێڵسی، فابریسیۆ كۆڵۆچینی ـ نیوكاسڵ.
ناوه‌ڕاست: ئۆلا ـ سه‌نده‌رلاند، فابریگاس ـ چیڵسی، كارلۆس سانشێز ـ ئه‌ستۆن ڤیلا، ئیدین هازارد ـ چێڵسی. هێرشبه‌ر: واین روونی ـ مانچسته‌ر یونایتد، دیێگۆ كۆستا ـ چێڵسی، گابرێل ـ ئه‌ستۆن ڤیلا.
له ئێسته‌دا جگه له خولی نایابی ئینگلیزی زۆربه‌ی خولهبههێزهكانی دیكه‌ی وڵاتان به‌هۆی جه‌ژنی كریسمسه‌وه وه‌ستاوه.