ئه‌وروپا به ورياييه‌وه پێده‌نێته ساڵى نوێ
پۆليسى فه‌ره‌نسا ئاشكرايكردووه، كه هۆشدارييان له باره‌ى روودانى كرده‌وه‌ى تيرۆريستيى به‌ده‌ستگه‌يشتووه.
K24 – ڤيه‌ننا:
پۆليسى ڤيه‌نناى پايته‌ختى نه‌مسا، رايگه‌ياند، ده‌زگايه‌كى هه‌واڵگرى دۆست، زۆرێك له وڵاتانى ئه‌وروپاى ئاگادار كردووه‌ته‌وه له روودانى كرده‌وه‌ى تيرۆريستيى له ئه‌وروپادا.
به گوێره‌ى راگه‌يه‌ندراوى پۆليسى نه‌مسا، ناوى ژماره‌يه‌ك گومانلێكراويان به‌ده‌ستگه‌يشتووه، بۆ ئه‌وه‌ى به‌دواداچوونيان له باره‌وه بكه‌ن و رێگرى له ئه‌نجامدرانى هه‌ر كرده‌وه‌يه‌كى تيرۆريستيى بكه‌ن.
وه‌ك هه‌وڵێك بۆ رێگريكردن له هه‌ر جۆره رووداوێكى تيرۆريستى له كاتى به‌ڕێوه‌چوونى ئاهه‌نگه‌كانى سه‌رى ساڵدا، وه‌زاره‌تى ناوخۆى نه‌مسا ژماره‌ى هێزه ئه‌منييه‌كانى له ناو ڤيه‌ننا زيادكردووه.
هه‌روه‌ها ژماره‌يه‌ك وڵاتى ئه‌وروپايى به ورياييه‌وه ده‌ڕواننه ره‌وشى ئه‌منيى ئاهه‌نگه‌كانى سه‌رى ساڵ، به تايبه‌تى دواى ئه‌وه‌ى دوێنێ، ئه‌بوبه‌كر به‌غدادى خه‌ليفه‌ى داعش وتارێكى ده‌نگى بڵاوكرده‌وه و تاتێيدا هێرشى كرده سه‌ر وڵاتانى ئه‌وروپا.
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌يه‌دا، پۆليسى فه‌ره‌نسا ئاشكرايكردووه، كه هۆشدارييان له باره‌ى روودانى كرده‌وه‌ى تيرۆريستيى به‌ده‌ستگه‌يشتووه، به‌ڵام ئاماده نه‌بووه، سه‌رچاوه‌ى ئه‌و زانيارييانه ئاشكرا بكات.