ئه‌نچیلۆتی داوای 4 یاریزانی ریال مه‌دریدی كردووه
گفتووگۆی له‌گه‌ڵ ئه‌ستێره‌ی یه‌كه‌می یانه‌ی شاهانه كردووه
k24 ـ ژووری هه‌واڵ
كارلۆ ئه‌نچیلۆتی راهێنه‌ری داهاتووی یانه‌ی بایرن میونشن ده‌یه‌وێت 4 یاریزانی پێشووی یانه‌كه‌ی بۆ ریزه‌كانی یانه ئه‌ڵمانیاییه‌كه بگوازێته‌وه.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، 27 كانوونی یه‌كه‌م/ دیسه‌مبه‌ری 2015، رۆژنامه‌ی Bildـی ئه‌ڵمانیا ئاشكرای كردووه كه كارلۆ ئه‌نچیلۆتی راهێنه‌ری داهاتووی یانه‌ی بایرن میونشن به‌شێوه‌یه‌كی نهێنی پێوه‌ندی به 4 یاریزانی یانه‌ی ریال مه‌درید كردووه كه به‌ره‌و یانه باڤارییه‌كه كۆچ بكه‌ن.
به‌پێی هه‌مان سه‌رچاوه، ئه‌نچیلۆتی داوای له ئیداره‌ی یانه‌كه‌ی كردووه له بازاری گواستنه‌وه‌ی یاریزانان كار بۆ گواستنه‌وه‌ی كریستیانۆ رۆناڵدۆ ئه‌ستێره‌ی پورتوگالی یانه‌كه بكه‌ن.
ئه‌نچیلۆتی راهێنه‌ری ئیتاڵی داوای هه‌ریه‌ك له یاریزانان (گاریس به‌یل، لوكا مودریچ و تۆنی كروس)ـیشی كردووه.
ئه‌نچیلۆتی هاوینی ربردوو به فه‌رمی له لایه‌ن سه‌رۆكی یانه‌ی ریال مه‌دریده‌وه له پۆستی راهێنه‌رایه‌تی یانه‌كه دوورخرایه‌وه و ئه‌مه‌یش نیگه‌رانییه‌كی زۆری له لایه‌ن هانده‌ران و یاریزانانی یانه‌كه‌وه لێكهوتهوه، بریاریشه ئه‌و راهێنه‌ره له هاوینی داهاتوو به فه‌رمی له شوێنی پیپ گواردیۆلا ئه‌ركی مه‌شق و راهێنانی یانه‌ی بایرن میوشن له ئه‌ستۆ بگرێت.