جۆكۆڤیچ به جوانترین شێوه ماڵئاوایی كرد
فاڤرێنكا له‌مساڵدا سوپرایزی پێ بوو
K24 ـ ژووری هه‌واڵ
نۆڤاك جۆكۆڤیچ به جوانترین وێنه و به‌باشترین شێوه كۆتایی به 2015 هێنا و ماڵئاوایی له‌و ساڵه كرد، ئه‌مه‌ش دوای بردنه‌وه‌ی 11 نازناوی جیاواز كه له‌نێوانیاندا سێ نازناوی گراندسلام بوون.
نۆلی به‌رده‌وام ئه‌ستێره‌كه‌ی له دره‌وشانه‌وه‌یه و یه‌كێك له باشترین وه‌رزه‌كانی له مێژووی تۆپه زه‌رده‌كه به‌رێده‌كات، به‌جۆرێك له كۆی 88 یاری ته‌نها شه‌ش دۆڕانی هه‌یه و به‌بێ ركابه‌ر یه‌كه‌می پۆلێنی جیهانی گرتووه.
سه‌ره‌ڕای ئه‌م ده‌سكه‌وته گه‌ورانه، به‌ڵام جۆكۆڤیچ نه‌یتوانی خۆی نزیك بكاته‌وه له ژماره‌ی پێوانه‌یی بردنه‌وه‌ی زۆرترین نازناو له وه‌رزێكدا كه به‌ناوی گیێرمۆ ڤیلاسی ئارجێنتیناییه به 15 نازناو .
له دوای جۆكۆڤیچ، ئاندی مۆرای بریتانی یه‌كێكی دیكه‌یه له‌و تێنسزانانه‌ی له‌م وه‌رزه‌دا ده‌سكه‌وتی گه‌وره‌ی به‌ده‌ستهێناوه، توانی چوار نازناو له پاڵه‌وانێتی رابیته‌ی یانه پیشه‌گه‌ره‌كان بباته‌وه و دیارترین سه‌ركه‌وتنیشی به‌رامبه‌ر نادال بوو له فیناڵی پاڵه‌وانێتی مه‌درید، گه‌وره‌ترین ده‌سكه‌وتیشی بردنه‌وه‌ی جامی ده‌یڤس بوو له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی بریتانیا كه ماوه‌ی 79 ساڵ بوو لێی بێبه‌ش ببوون، هه‌ر ئه‌مه‌ش وایكرد تۆڕی بی بی سی بریتانی نازناوی كه‌سایه‌تی ساڵی پێبدات.
به به‌پێچه‌وانه‌وه رۆجێر فێدرێر كه ساڵانێك كۆنترۆڵی یاریگاكانی تۆپه زه‌رده‌كه و ریزبه‌ندی پۆلێنی جیهانیی كرد بوو، به‌هۆی به‌سه‌رچوونی ته‌مه‌نیه‌وه خه‌ریكه خۆری ئاوا ده‌بێت، مایسترۆ ئاواته‌خواز بوو له‌م وه‌رزه بۆ یه‌كه‌مجار دوای ساڵی 2012 نازناوی پاڵه‌وانێتیه‌كی گه‌وره‌ی جیهان به‌ده‌ست بهێنێت، به‌ڵام جۆكۆڤیچ رێگری له هاتنه‌دی ئه‌م ئاواته‌ی كرد، گه‌وره‌ترین ده‌سكه‌وته‌كانی فێدرێریش له‌م وه‌رزه له‌سه‌رده‌ستی جۆكۆڤیچ و نادال بوو دوای ئه‌وه‌ی نازناوی سینسیناتی و بازلی لێبردنه‌وه.
فاڤرێنكا له‌مساڵدا سوپرایزی پێ بوو دوور له هه‌موو پێشبینیه‌كان نازناوی پاڵه‌وانێتی فڕه‌نسای كراوه‌ی له‌سه‌ر ئه‌ستۆی جۆكۆڤیچ به‌ده‌ستهێنا، به‌هۆیه‌وه بووه خاوه‌نی نازناوی دووه‌م له نێو چوار پاڵه‌وانێتیه گه‌وره‌كه‌ی جیهان دوای ئه‌وه‌ی وه‌رزی رابردوو پاڵه‌وانێتی ئوسترالیای كراوه‌ی به‌ده‌ستهێنا.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه رافایل نادالی ئیسپانی دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی له‌و پێكانه‌ی دووچاری هات له پۆلێنی پێنجه‌می جیهانی كۆتایی به ساڵی 2015 دێنێت، له ئێستاشدا خه‌ریكی خۆ ئاماده‌كردنه بۆ به‌شداریكردن له پاڵه‌وانێتی پاڵه‌وانێتی جیهان له وڵاتی ئه‌بو زه‌بی و بۆ ماوه‌ی سێ رۆژ به‌رده‌وامی ده‌بێت .
له‌مباره‌یه‌وه نادال ده‌ڵێت:" به‌شداریكردن له پاڵه‌وانێتی ئه‌بوزه‌بی ئاماده‌كارییه‌كی نمونه‌ییه بۆ وه‌رزی نوێ، پێموایه تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی باشه بۆ یاریزانان و چێژبه‌خشیشه بۆ هانده‌ران.