زانیاری تازه له باره‌ی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی یارییه‌كانی خولی نایابی عیراق بزانه
سه‌رۆكی فیدراسیۆنی تۆپی پیی عێراق بۆ كوردستان 24 ده‌دوێت
K24 ـ ژووری هه‌واڵ
له ماوه‌كانی رابردوو ده‌نگۆی وه‌ستانی خولی نایابی عێراق بۆ ماوه‌ی 50 رۆژ راگه‌یاندرا، به‌ڵام كوردستان 24 پێوه‌ندی به سه‌رۆكی فیدراسیۆنی تۆپی پیی عێراق كرد و زانیاری تازه‌ی ده‌ستكه‌وتووه و خوله‌كه‌یش له واده‌یه‌كی نزیكتر ده‌ست پێ ده‌كاته‌وه.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، 27 كانوونی یه‌كه‌م/ دیسه‌مبه‌ری 2015، له لێدوانێكدا بۆ كوردستان 24 عه‌بدولخالق مه‌سعوود سه‌رۆكی فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق رایگه‌یاند كه خولی نایابی عێراق له رۆژانی 18 و 19ـی مانگی دادێ ده‌ست پێ ده‌كاته‌وه.
ئه‌و سه‌رۆكه كورده‌ی فیدراسیۆنی عێراق گوتیشی: "هه‌ر یانه‌یه‌ك 4 یاریزانی بۆ هه‌ڵبژارده‌ی ئۆلمپی عێراق یاری بكات، ئه‌وا یارییه‌كه‌ی دواده‌خرێت."
مه‌سعوود ده‌شڵێت: "خوله‌كه ته‌نیا به‌هۆی جامی تۆپی پێی عێراق ڕاگیرا كه ئه‌مڕۆ به‌شێك له یارییه‌كانی پاڵه‌وانییه‌تییه‌كه به‌رێوه چوو."
خولی نایابی تۆپی پێی عێراق بۆ وه‌رزی 2015 ـ 2016 به دوو گرووپ به‌ڕێوه ده‌چێت، هه‌فته‌ی ڕابردوو یارییه‌كانی گه‌ڕی یازده‌یه‌می خوله‌كه به‌ڕێوه چوو، دوای خوله‌كه‌یش ده‌نگۆی وه‌ستانی خوله‌كه بۆ ماوه‌ی 50 ڕۆژ بڵاوبۆوه.